ئامارێکی فەرمی: بەکاربردنی ئاو لە عێراق سێ هێندەی سەرجەم وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە

ئامارێکی فەرمیی ئەمیندارێتیی بەغداد ئاشکرایکردووە، بەکاربردنی ئاو لەلایەن هەر تاکێکی عێراقییەوە 800 لیتر سێجایە لە ڕۆژێکدا، بەڵام هەر تاکێک لە وڵاتانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تەنیا 250 لیتر ئاو بەکاردەهێنن ڕۆژانە.

بەپێی ئامارەکە، ڕێژەی بەکارهێنانی ئاوی پاک لەلایەن هەر تاکێکی عێراقییەوە 800 لیتر سێجایە، ئەو ڕێژەیەش بە ناسروشتی دانراوە، بەپێی توێژینەوەکان لەسەر ئاستی ناوچەیی و جیهانی.

محەمەد ئەلڕوبەیعی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندووە، “بە چوار شێوازی سەرەکی ئاو لە عێراق بەفیڕۆ دەدرێت ئەوانیش، گۆمی ماسی، ئاژەڵداری، جوتیاری، شوشتنگەی ئۆتۆمبێل، بەکارهێنانی هەڕەمەکیی ئاو لە ناوچەکانی نیشتەجێبوون و بازرگانی”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “بەفیڕۆدانی ئاو هێڵی سوورە، چونکە عێراق بە کەمی ئاودا تێدەپەڕێت بەهۆی ئەو وشکەساڵییەی کە لە رووبارەکانی دیجلە و فورات روویداوە و نەبارینی باران”.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەك نهێنییەك بۆ تەمەن درێژی ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

بۆچی ئارسیناڵ نابێتە پاڵەوانی ئینگلتەرا؟ شارەزایەک وەڵام دەداتەوە..

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share