نرخی بەنزین 50 دیناری تر دادەبەزێت

بڕیارە لە ئەمڕۆوە نرخی لیترێک بەنزین لە شاری سلێمانی 50 دیناری تر دادەبەزێت و هۆکارەکەشی بۆ کەمی فرۆش دەگەڕێتەوە.

لەوبارەیەوە بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ڕایگەیاند، نرخی هەر لیترێک بەنزین بە هەموو جۆرەکانییەوە لە کاتژمێر 4:00ی ئێوارەوە 50 دیناری تر دادەبەزێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکارەکەی بۆ زۆری بەنزینی حکومی لە بازاڕ و کەمی فرۆش و بازاڕی بەنزینی بازرگانی دەگەڕێتەوە.

بە دابەزینی جارێکی دیکەی نرخەکەی، نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ دەبێتە کەمتر لە هەزار دیناری عێراقی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژنامەی عەرەبی جەدید: بەغداد بیر لە دروستکردنی وەزارەتێک دەکاتەوە کە پێشمەرگە و حەشدی شەعبی لەخۆبگرێت

ڕۆژنامەی عەرەبی جەدید بڵاویکردووەتەوە، حکومەتی نوێی عێراق بیر لەوە دەکاتەوە “وەزارەتی ئاسایشی فیدراڵی” دروستبکات بۆ ئەوەی هێزەکانی پێشمەرگە…
Total
0
Share