ئه‌مشه‌و شه‌ممه، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی ده‌یه‌می خولی پله یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی یوڤانتۆس دێربیی تۆرینۆی له تۆرینۆ برده‌وه.
یانه‌ی یوڤانتۆس له یاریگای “ئۆڵیمپیکۆ دی تۆرینۆ” بووه میوانی یانه‌ی تۆرینۆی هاوسێی، یارییه‌که به ئه‌نجامی گۆڵێکی بێبه‌رامبه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی ماسیمیلیانۆ ئالێگری کۆتاییهات.
گۆڵه‌که‌ی “بیانکۆنێری” له خوله‌کی 74 له‌لایه‌ن دوشان ڤلاهۆڤیچه‌وه تۆمارکرا.
به‌پێی ئه‌نجامه تۆمارکراوه‌که، یوڤێ ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده (16) و چووه پله‌ی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی ئیتاڵیا، یانه‌ی تۆرینۆ به 11 خاڵه‌وه چووه پله‌ی 11.