(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ یەکسانبوو و چێڵسی لە (90)دا گەڕایەوە

یانەی لیڤەرپوڵ لەنێو یاریگای خۆیدا یاریی هەفتەی هەشتەمی خولی نایابی ئینگلتەرای بەرامبەر برایتۆن ئەنجامدا، یارییەکە بە ئەنجامی یەکسانبوون کۆتاییهات.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی هەشتەمی خولی نایابی ئینگلتەرا “پریمەرلیگ”، یانەی لیڤەرپوڵ لە یاریگای “ئانفێڵد ڕۆدز” میوانداریی برایتۆن ئالبیۆنی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی یەکسانبوون (3-3) کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “ڕێدز” لە خولەکەکانی 33، 54، 63 لەلایەن ڕۆبێرتۆ فێرمینۆ (دوو گۆڵ)، ئادەم ویستەر (بەهەڵە) تۆمارکران، گۆڵەکانی برایتۆن لە خولەکەکانی چوار، 17، 83 لەلایەن لیاندرۆ تروساردەوە تۆمارکران.

لەلایەکی دیکەوە یانەی چێڵسی لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس یاریکرد، یارییەکە بە ئەنجامی (2-1) لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی گراهام پۆتەر کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “بلوزی لەندەن” لە خولەکەکانی 38، 90 لەلایەن ئۆبامیانگ و کۆنۆر کالاگەرەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، لیڤەرپوڵ بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ چوە پلەی نۆیەمی ڕیزبەندیی پریمەرلیگ، یانەی چێڵسی بە 13 خاڵەوە لە پلەی پێنجەمدا بە ناجێگیری مایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) چێڵسی دێربیی له‌نده‌نی برده‌وه‌ و له ‌لوتکه‌ی پریمه‌رلیگدا جێگیربوو

یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی له‌چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی پێنجه‌می پریمه‌رلیگ، دێربی له‌نده‌نی به‌رامبه‌ر تۆتنهام ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و…
Total
0
Share