تارق سەمین: 80%ی هاوڵاتییان ناڕازین لە خشتەی پێدانی كارەبا

بەپێی خشتەی نوێی پێدانی كارەبا بە هاوڵاتییان، ڕۆژانە چەند كاتژمێرێك لە نێوان كارەبای نیشتمانی و موەلیدە ئەهلییەكاندا بە بەتاڵی دەمێننەوە، لە كاتێكدا كەشوهەوا تاڕادەیەك گەرمە و هاوڵاتییان پێویستییان بە بەكارهێنانی ئامێرەكانی فێنككەرەوەیە.

لەبارەی ئەو گۆڕانكارییە لە دابەشكردنی كارەبادا، تارق سەمین سەرۆكی كۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا دوا و ڕایگەیاند، 80%ی هاوڵاتییان ناڕازین لە خشتەی پێدانی كارەبا، بەڵام لایەنی پەیوەندیدار خشتەكەی داناوە كە بریتین لە قائیمقامیەت و بەڕێوەبەرایەتیی كارەبا و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكە كە فەرمان بە خاوەنی موەلیدەكان دەكەن كارەبا بە چ شێوازێك دابەشبكەن.

وەك تارق سەمین دەڵێت، زۆرینەی هاوڵاتییان گلەییان هەیە لە خشتەی پێدانی كارەبا و داواكارن گۆڕانكاری لە خشتەی پێدانی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكاندا بكرێت، بەو پێیەی تا ئێستا كەش تاڕادەیەك گەرمە و شەوانە هاوڵاتییان پێویستییان بە بەكارهێنانی ئامێری فێنككەرەوە دەبێت.

سەرۆكی كۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی، هۆكاری دانانی ئەو خشتەیەی پێدانی كارەبای لەلایەن حكومەتەوە گەڕاندەوە بۆ نرخی ئەمپێری كارەبا و وتی، “كاتەكاتی كارپێكردنی موەلیدەكان كەمكراونەتەوە بۆ ئەوەی تێچووی كارەبا لەسەر هاوڵاتییان زۆر نەبێت، بەو پێیەی تێچووی بەرهەمهێنانی كارەبای موەلیدە زۆرە و گرانیی نرخی گاز، تێچووی بەرهەمهێنانی كارەبای موەلیدەی گرانكردووە بە جۆرێك پێشتر مانگانە 240 كاتژمێر كارەبای موەلیدە بە هەشت هەزار دینار بۆ هەر ئەمپێرێك دراوە، بەڵام ئەمساڵ 200 كاتژمێر كارەبای مانگانە دراوە و ئەمپێرێكی بە 13 هەزار دینار بووە”.

لەبارەی هەمان پرسەوە، سیروان محەمەد وتەبێژی كارەبای سلێمانی بە ئێستای ڕاگەیاند، لە كاتژمێر 1ی دوای نیوەشەوەوە تا 12ی نیوەڕۆ، تەنها دوو كاتژمێر كارەبای موەلیدە دەدرێت و كاتەكانی پێدانی كارەبای موەلیدە بە مەبەستی كەمكردنەوەی تێچووەكەی كەمكراونەتەوە.

جەختیشیكردەوە، زۆربەی شەوان لە زۆرینەی ناوچە و گەڕەكەكانی سلێمانی كارەبای نیشتمانی دەدرێت، بەڵام لەگەڵ ڕۆژبوونەوەدا بەكارهێنانی كارەبا زیاتردەبێت و لۆد زیاددەكات، بۆیە ناچارن بە بڕینی كارەبا لۆدەكە كەمبكەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە
3

قوباد تاڵەبانی: پێویستە وەزارەتی پێشمەرگە لە ململانێ سیاسییەکان دووربخرێتەوە

لەمیانەی پێشوازیكردنیدا لە شاندێكی باڵای هاوپەیمانان قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت،پێویستە وەزارەتی پێشمەرگە دووربخرێتەوە لە ململانێ و ناکۆکییە سیاسییەکان. قوباد…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: ساڵی رابردوو زیاتر لە 202 هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی د. جەمال رەشید چارەسەرکراون

تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، ساڵی رابردوو زیاتر لە 202 هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی د. جەمال رەشیدی منداڵانی فێرکاری چارەسەرکراون.…
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: هیچ بڕیارێکمان بۆ کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان نەداوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە هیچ ڕێنمایی و بڕیارێکیان بۆ کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان دەرکردبێت، ڕایگەیاندووە، بڕیارێکی لەو شێوەیە…
Total
0
Share