جەنگی یاسایی نێوان بەرشلۆنە و نێیمار کۆتاییهات

ئیدارەی نوێی یانەی بەرشلۆنە لەگەڵ نێیمار دا سیلڤای ئەستێرەی بەرازیلی بەڕێککەوتن گەیشت و سەرجەم سکاڵا یاساییەکانی نێوانیان کشێنرانەوە.

لە گواستنەوەکانی هاوینی 2013 نێیمار دا سیلڤا لە یانەی سانتۆسەوە پەیوەندی بە بەرشلۆنەوە کرد، یاریزاناکە لە ساڵی 2017 بەبڕی (222) ملیۆن یورۆ لە یانە کەتەلۆنییەکەوە ڕوویکردە پاریس سان جێرمان، پێشوەختیش بۆندەکەی لەگەڵ بەرشلۆنە نوێکردبووەوە.

بەپێی بەندێکی یاسایی لە بۆندی “نێی”، دەبوو بەرشلۆنە لەپای نوێکردنەوەی بۆندەکە بڕی 20 ملیۆن زیادە پێشکەشی یاریزانەکە بکات، بەڵام ئیدارەی پێشوو لەزاری جوسێپ فیفیسی پارێزەری یانەوە ئاشکرایانکرد، کە ئەو بڕە پێشکەشناکەن، بۆیە لەلایەن پارێزەرانی یاریزانە بەرازیلییەکەوە سێ سکاڵای پیشەیی و یاسایی لەبەردەم دادگای وەرزشیدا تۆمارکران.

دوای بەردەوامبوونی کێشەی یاسایی نێوان نێیمار و بارسا بۆ ماوەی سێ ساڵ، یانەی بەرشلۆنە بەفەرمی ئاشکرایکرد، کە ئیدارەی نوێی یانە بەڕێککەوتن لەگەڵ نێی کەیسەکەی کۆتایی پێهێناوە، بەبێ ئەوەی هیچ یەکێک لە جەمسەرەکان تێچووی دارایی پێشکەشی ئەوی دیکە بکات.

لەلایەن خۆشیەوە نێیمار لە ڕاگەیاندراوێکدا بابەتی داخستنی کەیسەکەی دووپاتکردووەتەوە، هەروەها ئاماژەیکردووە کە سەرجەم سکاڵاکانی لەسەر ئازولگرانا کشاندووەتەوە.

بابەتی پێشتر

بانكی ناوەندی: ئەمریكا لە پارێزراویی پارە و یەدەگی دەرەكیی عێراق دڵنیایكردینەوە

بابەتی دواتر

یونایتد هەشت یاریزانی خستووەتە لیستی فرۆشتنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share