سەرۆکوەزیرانی نوێی فەرەنسا دەستنیشانکرا

بە شێوەیەکی فەرمی “فرانسوا بایرۆی” وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی فەرەنسا دەستنیشانکرا.

میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردووەتەوە، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا، دەرگای پێکهێنانی کابینەیەکی نوێی حکومەتی کردووەتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش، فرانسوا بایرۆی وەک سەرۆکوەزیرانی نوێێ فەرەنسا دەستنیشانکردووە.

هاوکات، بایرۆی دەبێتە چوارەم سەرۆکوەزیرانی ئەمساڵی فەرەنسا، دوای ئەوەی بەهۆکاری جیاواز سێ سەرۆکوەزیرانی پێشوو دەستیانلەکارکێشاوەتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، ناڕەزایەتیی هاوڵاتییان لە فەرەنسادا رۆژبەرۆژ زیاتر دەبێت بەهۆی کێشە ئابورییەکانی وڵاتەکە، هەربۆیە چاوەڕێدەکرێت کابینەکەی بایرۆی کێشەکانی وڵاتەکە چارەسەربکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی: مرۆڤایەتی لەمەترسییەكی گەورەدایە

ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی هۆشداریدەدات لەوەی مرۆڤایه‌تی له‌ مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌دایه‌ و جگه‌ له‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، ڕوبه‌ڕووی بارودۆخی له‌ناكاوی دیكه‌…
Total
0
Share