نوری مالكی: لێپێچینەوە لەگەڵ حكومەتی نوێدا دەكەین

نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، “پشتیوانیی حكومەتی نوێ دەكەین، بەڵام لێپێچینەوەشی لەگەڵدا دەكەین”.

“دەمانەوێت حكومەتی نوێ خزمەتگوزاربێت و شكۆی دەوڵەتمان بۆ بگەڕێنێتەوە، كارەبا و شوێنی نیشتەجێبوون و هەلی كار و خزمەتگوزاری دەستەبەربكات”، ئەمە دوایین لێدوانی نوری مالكی سەرۆكی پارتی دەعوە و هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسایە لەبارەی ئامادەكارییەكانیان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ لە عێراق.

مالكی كە ئەمڕۆ شەممە لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دەعوەدا وەك سەرۆكی پارتەكە قسەیكرد، جەختیكردەوە لەوەی “حكومەتی داهاتوو بەخشش نابێت بدرێت، بەڵكو كۆت و بەرپرسیارێتی دەبێت لە گەردنی ئەوانەی شانی دەدەنەبەر”.

ڕاشیگەیاند، “زۆربەی قەیران و گرفتەكان چارەسەردەكرێن بە تایبەت كشتوكاڵ و ئاو، پشتیوانیی حكومەت دەكەین و دەستبەرداری نابین، بەڵام لە هەمان كاتدا لێپێچینەوەشی لەگەڵدا دەكەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یۆنامی: ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی چالاكوانانی بادینان كراون جێگای نیگەرانیی ئێمەن

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایدەگەیەنێت، ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد هێشتا بە چارەسەری تەواو نەگەیشتووە، سەبارەت بە چالاكوانانی…
Total
0
Share