(ڤیدیۆ) ئەرجەنتین لە یەکەم تاقیکردنەوەی کۆپا ئەمریکا یەکسانبوو

ئەمشەو، دووشەممە لەسەر سێشەممە، لە چوارچێوەی یاریەکانی گەڕی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی کۆپا ئەمریکا 2021، هەڵبژاردەکانی ئەرجەنتین و چیلی ڕوبەڕوبوونەوە و یاری نێوانیان بە یەکسانبوون کۆتاییهات.

لە یاریگای نیڵتۆن سانتۆس، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین یەکەمین تاقیکردنەوەی کۆپا ئەمریکای 2021ی بەرامبەر هەڵبژاردەی چیلی ئەنجامدا، یارییەکە بە ئەنجامی یەکسانبوون (1-1) کۆتاییهات کۆتاییهات.

گۆڵی پێشەنگی ئەرجەنتین لە خولەکی 33 لەلایەن لیۆ مێسی، گۆڵی یەکسانکەرەوەی ئەنجامەکەش لە خولەکی 57 لەلایەن ئیدواردۆ ڤارگاسەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامی تۆمارکراوەکە، پێکهاتەی تانگۆ لە گەڕی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی کۆپا ئەمریکا هاوشانی چیلی تەنها خاڵێکیان بەدەستهێنا.

بابەتی پێشتر

بایدن: كۆبوونەوەیەكی باشمان لەگەڵ ئەردۆغان ئەنجامدا

بابەتی دواتر

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بە جێگیری مایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share