مەسیحییەکانی سوریا بە دوودڵییەوە یادەکانی تایبەت بە سەری ساڵ ئەنجامدەدەن

بەهۆی گۆڕانکارییە نوێیەکانی سوریا و گرتنەدەستی دەسەڵات لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە، مەسیحییەکانی وڵاتەکە بەدوودڵییەوە یادەکانی تایبەت بە سەری ساڵ ئەنجامدەدەن.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە، بەهۆی گرتنەدەستی دەسەڵات لەلایەن گروپە چەکدارەکان و گۆڕانکارییە نوێیەکانی وڵاتەکە، مەسیحییەکانی سوریا  لەدۆخێکی نائارامدان و بەدوودڵییەوە پێشوازی لە سەری ساڵی تازە دەکەن.

ئاماژە بەوەشدراوە، هەرچەندە لەلایەن ئەحمەد شەرع، سەرۆکی گروپە چەکدارەکانەوە دڵنیایی دراوەتە پەیڕەوکارانی ئاییینە جیاوازەکان کە سەلامەت دەبن و ئازادی تەواوەتییان هەیە، بەڵام سەرپەرشتیاری کەنیسەکانی سوریا رایگەیاندوە، ئاهەنگ و یادەکانییان تایبەت بە سەری ساڵی تازە کەم دەکەنەوە بەراورد بە ساڵانی رابردوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: پێش دەستپێکردنی جەنگ ترەمپ پێیوابوو ئێران پێش داخستنی گەرووی هورمز خۆی ڕادەستدەکات

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی ئاماژەی بەوەکردووە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێیوابوو ئێران پێش داخستنی گەرووی هورمز خۆی…
Total
0
Share