كازمی گەیشتە سنوور

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتە سنوورەكانی نێوان عێراق و ئوردن.

نووسینگەی میدیایی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویكردەوە، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران گەیشتووەتە سنووری ئوردن و مەبەست لە سەردانەكە جێبەجێكردنی پڕۆژەیەكە.

ئاشكرایكردووە، مستەفا كازمی لەگەڵ بیشر هانی خەساونە سەرۆك وەزیرانی ئوردن-دا كۆدەبێتەوە و بەردی بناغەی پڕۆژەی بەستنەوەی كارەبای عێراق و ئوردن دادەنێن و جێبەجێكردنی پڕۆژەكە دەستپێدەكرێت.

پێشتر عێراق و ئوردن چەند یاداشت و گرێبەستێكیان واژووكردووە بۆ برەودان بە پەیوەندیی ئابوریی نێوانیان، بەستنەوەی هێڵی كارەبای هەردوو وڵاتەكەش بەشێكە لەو كارە هاوبەشانەی بڕیارە عێراق و ئوردن ئەنجامیانبدەن.

بابەتی پێشتر

گۆڕانی ئاووهەوا ئەگەری وشکەساڵیی 20 هێندە زیاترکردووە

بابەتی دواتر

كچێك پیشەیەكی جیاواز هەڵدەبژێرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share