گۆڕانی ئاووهەوا ئەگەری وشکەساڵیی 20 هێندە زیاترکردووە

گروپێک لە توێژەران لە سەرانسەری جیهان، لە توێژینەوەیەکی نوێدا کە دوێنێ بڵاویانکردووەتەوە، گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە گۆڕانی کەشوهەوا بەهۆی مرۆڤەوە “بەلایەنی کەمەوە ٢٠ هێندە ئەگەری وشکەساڵی لە نیوەگۆی باکوور زیادکردووە”.

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، مەترسیی وشکبوونەوەی خاک وەک ئەوەی لە ئەوروپا و چین و ئەمریکا بەدی دەکرێت، دەکرێت لەم ئاووهەوای ئێستادا 20 ساڵ جارێک دووبارە ببێتەوە.

توێژینەوەکە لەلایەن توێژەرانی گروپی World Weather Attribution ئەنجامدراوە کە کۆمەڵێک زانای پێشەنگن لە بواری لێکۆڵینەوە لە پەیوەندیی نێوان دیاردە سروشتییە توندەکان و گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا لەخۆدەگرێت.

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە “گۆڕانکاریی ئاووهەوا بەهۆی چالاکییەکانی مرۆڤەوە ئەگەری ڕوودانی وشکەساڵی سەر ڕووی زەوی بەلایەنی کەمەوە پێنج هێندە زیادکردووە، هەروەها ئەگەری ڕوودانی وشکەساڵیی کشتوکاڵی و ژینگەیی بەلایەنی کەمەوە 20 هێندە زیادکردووە”.

زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپا لە هاوینەوە بەدەست دیاردەی وشکەساڵییەوە دەناڵێنن، لە فەرەنسا ڕووبارەکان وشک بوون و چەند ناوچەیەک ناچار بوون سیستمی پشک بۆ بەکارهێنانی ئاو بسەپێنن. هەروەها بەشێک لە ئەمریکا و چین کاریگەریی ئەم دیاردەیەیان لەسەر بووە.

کاردانەوەی ئەم وشکەساڵییە لەسەر کەرتی کشتوکاڵ ڕەنگدانەوەی هەبوو، چونکە بەرهەمەکان کەمیان کردووە و بووەتەهۆی ئەوەی جیهان شاهیدی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک بێت سەرباری هۆکارەکانی دیکەش.

هەروەها وشکەساڵی بووەتە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان و پچڕانی بەرهەمهێنانی کارەبا بەتایبەتی وزەی هایدرۆلیک و ئەتۆمی.

بابەتی پێشتر

هۆشداری لە زۆربوونی ڤیزای ساختەی تورکیاوە دەدرێت

بابەتی دواتر

كازمی گەیشتە سنوور

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ: سێبەری کەعبە دیارنەما

بەهۆی دیاردەیەکی گەردوونییەوە کە لە ساڵێکدا دوو جار روودەدات، سێبەری کەعبە لەسەر زەوی دیارنەما. ئاژانسی هەواڵی فەرمی سعودیە…
Total
0
Share