كچێك پیشەیەكی جیاواز هەڵدەبژێرێت

مونا کچێکی خەڵکی دووزخورماتووە و پیشەی چاککەرەوەی ئامێرەکانی مۆبایلە.

مونا تەمەنی 19 ساڵە و یەکەم کچە لە قەزای دووزخورماتوو شوێنکاری تایبەت بە پرۆگرامکردن و چاککردنەوەی ئامێرەکانی مۆبایل بکاتەوە.

وەك پشتیوانییەك بۆ كار و پیشەكەی مونا، دانیشتووانی قەزاکە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ستایشی هەوڵەکانی بۆ بوون بە خاوەنی کار و پیشەی خۆی دەکەن و یەكێك لە هاوپیشەكانی بۆ تۆڕی میدیایی دوا و وتی، ڕۆژانە چەندین كەس سەردانی شوێنكارەكەی مونا دەكەن بە مەبەستی چاككردنەوەی ئامێرەكانیان.

ماوەی چەند ساڵێكە كاركردنی ژنان لە بازاڕ و كردنەوەی شوێنكاری تایبەت بە خۆیان لە قەزای دووزخورماتوو برەویسەندووە و چەندین ژن لە بوارەكانی پۆشاك، جوانكاری و فرۆشتنی كەرەستەكانی ناوماڵدا كاردەكەن.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر: دەست بەسەر چەندین ماتۆڕسکیلی بێسەرەتادا گیرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، دەستیانگرتووە بەسەر چەند ماتۆڕسکیلێکی بێسەرەتادا کە هاوڵاتییانیان بێزارکردووە. بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە…
Total
0
Share