پەرلەمانتارە سەربەخۆكان هەڵوێستی خۆیان ڕاگەیاند

پەرلەمانتارە سەربەخۆكانی عێراق هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و كۆبوونەوەكەی ڕۆژی شەممەی ئەنجومەنی نوێنەران ڕاگەیاند.

هادی سەلامی، پەرلەمانتاری سەربەخۆی عێراق ڕایگەیاند، “پەرلەمانتارە سەربەخۆكان ئامادەی ئەو كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نابن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق”.

ئاماژەی بەوەكرد،  سەپاندنی یەك كاندید بۆ سەرۆكایەتی كۆمار كە هەڵوێستی جوداخوازی هەبێت و ئاماژەی دیكەی لەسەربێت یەكناگرێتەوە لەگەڵ ئەركەكانی سەرۆك كۆماری عێراق كە بەپێی دەستوور دیاریكراوە، هەربۆیە ئەوان وەك پەرلەمانتارە سەربەخۆكان بڕیاریانداوە ببنە ئۆپۆزسیۆنی ئەرێنی كە خزمەتی گەل بكات.

بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق بەڕێوەبچێت و 40 كەس خۆیان بۆ ئەو پۆستە كاندیدكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باقر جه‌بر زوبه‌یدی: یه‌كێتی گه‌ڕ‌اوه‌ته‌وه‌ بۆ پێگه‌ به‌هێزه‌كه‌ی ڕابردووی

باقر جه‌بر زوبه‌یدی، سیاسه‌تمه‌دار و كه‌سایه‌تیی دیاری عێراق ڕایدەگەیەنێت، یه‌كێتی له‌ئێستادا گه‌ڕ‌اوه‌ته‌وه‌ بۆ پێگه‌ به‌هێزه‌ سیاسییه‌كه‌ی ڕابردووی. ئەو…
Total
0
Share