روونکردنەوەیەک لە حکومەتەوە لەبارەی پشووی سەرژمێرییەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەو پشووەی لە رۆژی 15ی مانگەوە دەست پێدەکات و تا رۆژی 23ی مانگ بەردەوام دەبێت، هەموو فەرمانبەران ناگرێتەوە.

فەرمانگەکە دەشڵێت، ئەو پشووە تایبەتە بەو فەرمانبەرانەی خەڵکی سنووری ناوچەکانی ماددەی 140ی دەستوورن.

لەبارەی پشووی تایبەت بە سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان بۆ سەرجەم هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان باسی لەوەکردووە، رۆژانی 20 و21ی ئەم مانگە پشووەکە دەیانگرێتەوە.

جێگەی ئاماژەیە، پێشتر، حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێنماییەکانی جێبەجێکردنی سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆی بۆ سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، قەدەغەی هاتوچۆ لە نیوەشەوی 19 و 20ی تشرینی دووەمەوە لە کاتژمێر 12:00ی شەو دەستپێدەکات و تاوەکو کاتژمێر 12:00ی شەوی 21 لەسەر 22ی تشرینی دووەم بەردەوام دەبێت بە هەرێمی کوردستانیشەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەن حسێن: ئەو 195 کەسەی لە شارەوانیی سلێمانی لە کارەکانیان دوورخرابوونەوە گرێبەستەکەیان درێژکرایەوە

ئەنجومەن حسێن، وتەبێژی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بڕیاردراوە بە درێژکردنەوەی گرێبەستی ئەو 195 کەسەی…
Total
0
Share