وەرزێکی نوێی یاسادانانی پەرلەمان دەستپێدەکاتەوە و ئەمڕۆ یەکەم کۆبوونەوەیەتی

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بڕیارە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوای کۆتاییهاتنی پشووی یاسادانان، کە زیاتر لە مانگێکی خایاند، ئەمڕۆ شەممە دەست بە ئەنجامدانی دانیشتنەکانی بکاتەوە.

چاوەڕێدەکرێت ئەمڕۆ شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یەکەم دانیشتنی وەرزی نوێی یاسادانانی ئەنجامبدات، لە هەشتی مانگی کانوونی دووەمی ڕابردوودا، خولی دووەمی یاسادانان بۆ ساڵی یەکەمی یاسادانانی پەرلەمان کۆتایی هات، پەرلەمان چووە ناو پشوویەکەوە کە بۆ یەک مانگ کەمکرایەوە.

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیارە ساڵی یاسادانانی پەرلەمان 64 دانیشتن ئەنجامبدرێت، کە لە هەر وەرزێکی یاساداناندا دابەش دەکرێت بەسەر 32 خول و ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی پشووی نێوان هەردوو خولی یاسادانان، بەڵام تا ئێستا لە ماوەی ساڵی یەکەمدا تەنها 27 دانیشتن ئەنجامدراون کە زۆربەیان لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردوودا بووە.

بەپێی لێدوانی بڕیاریدەری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق غەریب عەسکەر، پەرلەمان ئەمڕۆ شەممە، دانیشتنەکانی دەستپێدەکاتەوە و وتی، “پەرلەمان ئەرکی زۆری لەبەردەمدا دەبێت بۆ یاسادانان و یاسا گرنگەکان، بەتایبەتی کە یاسا هەیە ساڵانێکە دواخراوە بەهۆی نەبوونی ڕێککەوتنی سیاسی لەسەریان، جگە لە هەوڵدان بۆ چالاککردنی ڕۆڵی چاودێریی پەرلەمان بۆ چاودێریکردنی ئەدای حکومەت”.

بابەتی پێشتر

دوو یانەى سعودی مێسییان دەوێت

بابەتی دواتر

پەیامی ڕۆناڵدۆ بۆ هەوادارانی ڕیاڵ مەدرید

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پشووی جەژن راگەیەندرا

بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، حكومەتی عێراق چەند رۆژێك پشووی لە دەزگا و دامەزراوەكانی دەوڵەتدا راگەیاند. لەو بارەیەوە نووسینگەی راگەیاندنی…
زیاتر ببینە

شەپۆلێكی خۆڵبارین بەغدادی گرتەوە

شەپۆلێكی خۆڵبارین بەغدادی پایتەختی عێراق گرتەوە و ئاستی بینین كەمبووەتەوە. میدیاكانی عێراق لە زاری دەستەی كەشناسيی عێراقەوە بڵاویانكردووەتەوە،…
Total
0
Share