عێراق لە یەك مانگدا 5 ملیار دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە

تەنها لە ماوەی یەك مانگدا، بانكی ناوەندیی عێراق نزیكەی پێنج ملیار دۆلاری فرۆشتووە.

ڕۆژانە بانكی ناوەندیی عێراق دۆلاری ئەمریكی دەخاتە بازاڕەوە و سەرمایەداران و بازرگانان و گەشتیاران دۆلار بە دیناری عێراقی دەكڕن، بەپێی زانیارییەكان لە ماوەی مانگی ئەیلوولی ڕابردوودا، بانكەكە چوار ملیار و 724 ملیۆن و 149 هەزار و 21 دۆلاری فرۆشتووە.

لە ماوەی مانگی ئەیلوولدا، بانكی ناوەندی ڕۆژانە زیاتر لە 236 ملیۆن و 207 هەزار دۆلاری فرۆشتووە،  لە كاتێكدا 10 ڕۆژی ئەو مانگە پشووی فەمی بووە و بانكەكە زیادكردنی ئاشكرای بۆ فرۆشتنی دۆلار لە ڕۆژانی پشوودا ڕاگرتبوو.

هەر بەپێی زانیارییەكان، زۆرینەی دۆلاری فرۆشراوی مانگی ڕابردوو بۆ دەرەوەی وڵات بوون كە بە مەبەستی بازرگانی براونەتە دەرەوەی عێراق و 100 دۆلار بە 146 هەزار دینار بە بازرگانان فرۆشراوە.

بابەتی پێشتر

د. ڕووناك قاسم، هەر كاتێك خەمباربوویت بە لاستیكی پارە بكێشە بە دەستتدا

بابەتی دواتر

وردەکاری ئامادەکردنی ڕێبەری ژینگەیی بۆ ناوەندەکانی خوێندن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

لە سەرەتای مامەڵەکانی ئەمڕۆ سێشەممەدا نرخی نەوت دابەزی، ئەوەش نزمترین ئاستە لەماوەی چوار مانگی رابردوودا. نرخی نەوتی خاوی…
Total
0
Share