د. ڕووناك قاسم، هەر كاتێك خەمباربوویت بە لاستیكی پارە بكێشە بە دەستتدا

د. ڕووناك قاسم پسپۆڕی ده‌روونی، ڕێگەیەكی جیاواز بۆ دووركەوتنەوە لە بیركردنەوەی نەرێنی و خەمهێن دەخاتەڕوو و دەڵێت، “لاستیکێکی پارە بکەرە دەستت و هەر کاتێک بیرێکی خەماوی هات بە مێشکتدا، لاستیکەکە ڕابکێشە و بەریبدە بۆ ئەوەی بکێشێت بە دەستتدا”.

ئەو پسپۆڕە ده‌روونییە كە پزیشكە له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونیی هه‌ولێر، ڕێنماییەكی دەروونی خستووەتەڕوو بۆ دابڕان لە بیركردنەوەی نەرێنی و خەماوی و ڕایگەیاندووە، “بۆ ئەوەی ڕزگارتببێت لە بیرکردنەوە لە شتی خەماوی و خەفەتبار، لاستیکێکی پارە بکەرە دەستت و هەر کاتێک بیرێکی لەو شێوەیە هات بە مێشکتدا، لاستیکەکە ڕابکێشە و بەریبدە بۆ ئەوەی بکێشێت بە دەستتدا، ئەمە ڕێگەیەکی بەهێزە بۆ ئەوەی مێشکت بیری خەفەتبار و ئێش پێکەوە گرێبدات”.

ڕوونیكردووەتەوە، “مێشک هەر شتێک ئێشی لەگەڵدا بێت، خۆی لێدووردەخاتەوە، دوای ماوەیەک لە بەکارهێنانی ئەم ڕێگەیە مێشکت پاکدەبێتەوە و دەوڵەمەند دەبێت بە بیرکردنەوەی باش”.

بابەتی پێشتر

ناسنامەی ژنە کوژراوەکەی گەڕەکی بەختیاری ئاشکراکرا

بابەتی دواتر

عێراق لە یەك مانگدا 5 ملیار دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share