وردەکاری ئامادەکردنی ڕێبەری ژینگەیی بۆ ناوەندەکانی خوێندن

سەرۆکی دەستەی ژینگە ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی ژمارەی وانەکانی خوێندکاران زۆرە ناتوانرێت وانەی ژینگە بۆ ناوەندەکانی خوێندن زیادبکەن، لەبری ئەوە ڕێبەری ژینگەیی بڵاودەکەنەوە.

عەبدولرەحمان سدیق سەرۆکی دەستەی ژینگەی هەرێم ڕایگەیاند، “لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆمان لەگەڵ وەزیری پەروەردە، ئەو ڕێبەری ژینگەییەمان خستەڕوو کە لەلایەن دەستەکەمانەوە ئامادەکراوە، بۆ ئەوەی لە ناوەندەکانی خوێندندا بخوێندرێن وەک بەشێک لە هۆشداری ژینگەیی”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ناکرێت خوێندکار ئەرکی هێندە قورس بکرێت، ژینگە بکرێتە وانەیەکی خوێندن، ئێمە لەگەڵ ئەوەین ڕێبەرێک هەبێت، نەکرێتە تاقیکردنەوەکان و لەگەڵ وانەکانی دیکە تێکهەڵکێش بکرێت لای خوێندکاران خۆشەویست بێت”.

ئاشکراشیکرد، “ئامادەکردنی ڕێبەرەکە جێگەی ڕەزامەندی بوو، هەموومان لەگەڵ دەوڵەمەندکردنی ڕێبەرەکەین”.

بابەتی پێشتر

عێراق لە یەك مانگدا 5 ملیار دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە

بابەتی دواتر

ئۆتۆمبێل دوو خوێندکاری کرد بە ژێرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share