نرخی دۆلار بە رێژەیەكی بەرچاو دابەزی

دوای لەكارلادانی پارێزگاری بانكی ناوەندی، بەهای دۆلار بە رێژەیەكی بەرچاو دابەزی.

كەمێك لەمەوبەر بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕی دراوی عێراق بۆ 160 هەزار دینار دابەزی، دوای ئەوەی پێش كاتژمێرێك بەهاكەی نزیكەی 165 هەزار دینار بوو.

دابەزینی لەناكاوی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەو رێژە بەرزە، دوای بڕیارەكەی ئەمڕۆی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دێت، كە بڕیاری دا بە لادانی مستەفا غالب موخیف پارێزگاری بانكی ناوەندی و سالم جواد چەلەبی بەڕێوەبەری بانكی بازرگانیی عێراقی لە پۆستەكانیان.

شەوی رابردووش سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەیەكی فراوانی لەگەڵ ژووره‌كانی بازرگانیی عێراقدا ئەنجامدا و چه‌ند بڕیارێكی لەبارەی بەهای دۆلارەوە ده‌ركرد، لەوانە فرۆشتنی 500 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی بە بانكی بازرگانیی عێراق (TBI) بە مەبەستی پاڵپشتیكردنی بازرگانان و ئاسانكردنی رێكارەكانی هاوردەكردنی شمەك و كاڵا.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. داواکراوێک دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

ئاسایشی سلێمانی باندێکی دزیکردنی دەستگیرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share