عێراق هەڵكەندنی هەشت بیری نەوتی تەواوكرد

هەشت بیری نەوت لە باشووری عێراق هەڵكەندراون و پلانەكە بۆ زیادكردنی بەرهەمی نەوتە.

كۆمپانیای نەوتی میسان ئاشكرایكرد، بیرەكان لە كێڵگەی حەلفایەن و كۆمپانیاكانی داجین، وبوهای و وانتون ئۆیڵی چینی پڕۆژەكەی جێبەجێكردووە.

عەلی جاسم حەموود بەڕێوەبەری كۆمپانیای نەوتی میسان ڕایگەیاند، بیرەكان بە شێوەی ئاسۆیی و ستوونی هەڵكەندراون و كۆمپانیای پترۆجاینا كێڵگەكانی ناوچەكە بەڕێوەدەبات.

لە ساڵی 2010وە عێراق هەڵمەتی فراوانكردن و پەرەپێدانی كێڵگەكانی نەوتی دەستپێكردووە و پلانی هەیە بەرهەمهێنانی نەوت بگەیەنێت بە هەشت ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە.

بەپێی وتەی بەرپرسانی وەزارەتی نەوت، تا ئێستا دەیان بیری نەوت پەرەپێدراون و دەیان بیری نوێ هەڵكەندراون. عەلی جاسم حەموود دەڵێت، هێڵی گواستنەوەی نەوتی بیرە نوێیەكان ئامادەكراوە و پڕۆژەی چارەسەركردنی ئەو غازەی لەگەڵ نەوتی خاودا دێتەدەرەوە جێبەجێكراوە بۆ ئەوەی غازە سروشتییەكە بەفیڕۆنەچێت و بۆ بەكارخستنی وێستگەكانی كارەبا سوودی لێوەربگیرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لقی سلێمانیی بانكی ناوە‌ندیی ھە‌رێم: هەڵمەتێكی چەواشەكارانە دژی سلێمانی هەیە و ‏دەرهاویشتەی سیاسییە

بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تیی گشتیی بانكی ناوە‌ندیی ھە‌رێم / سلێمانی، لە ڕوونكردنەوەیەكدا دەڵێت، ماوە‌یە‌كە‌ ھە‌ڵمە‌تێكی چە‌واشە‌كارانە لە‌ دژی سلێمانی ھە‌یە‌، بەتایبەت…
Total
0
Share