بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتییان لە ژنێک کردووە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، ژنێك له‌بنکەی پۆلیسی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سکاڵای تۆمارکردبوو، کە دوو کەس هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆ تایبه‌تییه‌كانیان لێکردووە”.
ئاماژە بەوەکراوە. دوای ئەو سکاڵایە پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەد لێکۆڵینەوەیان دەستپێکرد و توانییان ئەو دوو تۆمەتبارە دەستگیربکەن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، تۆمه‌تبارەکان بەناوەکانی، (ر، ج، س) و (ر، س، ع) له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی (2) لەیاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ڕاگیراون.