پلەی گەرمی 5 پلە بەرزدەبێتەوە

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ پلەی گەرمی تا 5 پلە بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و، پلەكانی گەرمی بە (2-5) پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

ئەو كەشە گەرمە سبەینێش بەردەوام دەبێت و بەپێی پێشبینییەكان گەرمیی سبەی شەممە نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

بەڕێوەبەرایەتییەكە بەرزترین پلەکانی گەرمیی پێشبینیکراوی شارەكانی خستووەتەڕوو كە بەمجۆرە دەبن، (هەولێر 44، سلێمانی 41، دهۆک 43، کەرکوک 46، هەڵەبجە 44، زاخۆ 43، سۆران 41، حاجی ئۆمەران 32 و گەرمیان 48).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی سلێمانی داوا لە مامۆستایان دەكات بگەڕێنەوە ناوەندەكانی خوێندن

ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی داوا لە مامۆستایانی میلاك و وانەبێژ دەكات لەپێناو خوێندكاراندا بگەڕێنەوە ناوەندەكانی خوێندن. ئەنجومەنی…
Total
0
Share