قوباد تاڵەبانی: هونەرمەندانمان ئەستێرەی ئێمەن

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، هونەرمەندانمان ئەستێرەی ئێمەن نەك ئێمەی سیاسی، بۆیە هەتا لە تواناماندا بێت پشتیوان و هاوكاریان دەبین”.

رایگەیاند، “ئەمڕۆ لە شاری چەمچەماڵ، ناوەندی كەلتووری و هونەریی چەمچەماڵمان كردەوە و ئەو شارە پڕە لە كەسانی هونەرمەند و بەهرەمەند”.

دەشڵێت، “داواملێكردن ئەو ناوەندە بكەنە فێرگەیەكی هونەری و كەلتووری بۆ گەنجان و سەنتەری كۆبوونەوەی گەنجانی بەهرەمەند و لەڕێگای چالاكییەكانیان جوانییەكانی چەمچەماڵی ئازیز بە شاروشارۆچكەكانی كوردستان بناسێنن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن 52 باڵیۆزخانە بانگهێشتدەکات بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی کانونی دووەم ئاشکرایکرد کە بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی مانگی حوزەیرانی داهاتوو بانگهێشتی…
Total
0
Share