بەغداد 200 ملیار دیناری رەوانەی هەرێم كرد

بە بڕیاری وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 200 ملیار دینار بۆ مووچە خرایەسەر ئەژماری بانكیی هەرێمی كوردستان.

چاوەڕوانیش دەكرێت بەشەكانی دیكەی 700 ملیار دینارەكە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بخرێتەسەر ئەژمارەكەی هەرێم.

لەگەڵ ئەوەی سەرەتای مانگی تشرینی دووەم (11)یە، هێشتا مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگەكانی (ئاب، ئەیلول و تشرینی یەكەم)یان وەرنەگرتووە. بەهۆیەوە بایكۆتی خوێندن لە ناوەندەكانی سنووری هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە راگەیەندراوە.

لە فەرمانگە حكومییەكانیشدا بایكۆت و دەوامكردنی بەنۆرە هەیە.

لە روونكردنەوەیەكیشدا وەزارەتی دارایی هەرێم گەیشتنی 200 ملیار دینار پشتڕاستدەكاتەوە و دەڵێت، رۆژی شەممە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، “رۆژی شەممە 4ی تشرینی دووەم لەگەڵ داهاتی ناوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و رۆژی پێنجشەممە 9ی تشرینی دووەم کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە دێت”.

بابەتی پێشتر

چی لەبارەی گەرمای مانگی پێشوو بەراورد بە سی ساڵی رابردوو دەزانیت؟

بابەتی دواتر

دارایی هەرێم كاتی دابەشكردنی مووچەی راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: كەمئەندامان سەلماندیانەوە كەمئەندامی ناتوانێت رێگربێت لەبەردەم ئیرادەی سەركەوتندا

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، كەمئەندامان سەلماندیانەوە كەمئەندامی ناتوانێت رێگربێت لەبەردەم ئیرادەی سەركەوتندا. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی…
Total
0
Share