نزیکەی 80 موشەک لە کەرکوک دەستیان بەسەرداگیرا

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی سوپا، 76 موشەکی نەمسایی و چوار بۆمبی ئامادەکراو بۆ تەقینەوە دەستیان بەسەرداگیراوە.

یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی مستەفا كازمی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، “لەو ئۆپەراسیۆنەدا 9 کەس بە تۆمەتی جیاواز دەستگیرکراون و دوو لە تۆمەتبارەکان بە مادەی ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆر دەستگیرکراون”.

بەپێی وتەی ئەو بەرپرسە ئەمنییە، 7 کەس لەو کەسانەی دەستگیرکراون تۆمەتی جیاوازیان هەیە و تاوانی جۆراوجۆریان ئەنجامداوە و داواکراو بوون.

سەبارەت بە شوێنی کۆگای چەک و تەقەمەنییەکان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ڕایگەیاندووە، کۆگاکە لە گوندی (ابو شحمة) لە ناحیەی ڕەشاد دۆزراوەتەوە و لێکۆڵینەوە دەکرێت بزانرێت کۆگاکە هی کێ بووە.

لەدوای تێکشکاندنی داعش چەکدارانی ئەو ڕێکخراوە لە دەوروبەری کەرکوک ماونەتەوە و هەندێکجار بە ڕفاندنی خەڵک و هێرشکردنە سەر هێزە ئەمنییەکان چالاكی دەنوێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیندانییانی سیاسی بۆ وەرگرتنی زەوی ئاگاداردەکرێنەوە

ئەو فەرمانبەرانەی زیندانی سیاسی بوون ئاگاداردەکرێنەوە. بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “ئاگاداری ئەو فەرمانبەرانە دەکەینەوە کە…
زیاتر ببینە

پارێزگاری سلێمانی: هێڵی شەمەندەفەر دەگەیەندرێتە دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، سەرۆك كۆماری ئێران بڕیاریداوە هێڵی شەمەندەفەری کوردستان تا دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ درێژبکرێتەوە. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری…
Total
0
Share