ڕاکەرانی کینیا کۆنترۆڵی ماراسۆنی تۆکیۆ-یان کرد

ڕاکەری کینی، ئیلیود کیپچۆگ باڵادەستی بەسەر ڕکابەرانیدا دووپاتکردەوە و پلەی یەکەمی ماراسۆنی تۆکیۆی بەدەستهێنا.

کیپچۆگی تەمەن 37 ساڵ بە بردنەوەی چوار لە دوایین شەش ماراسۆنی کۆتایی وەرز، توانی ژمارەیەکی پێوانەیی تۆماربکات.

ڕاکەرە ئەفسانەییەکە، ماراسۆنی 42. 195 کیلۆمەتری لە تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن بە دوو کاتژمێر و دوو خولەک و 40 چرکە بڕی.

سەرکەوتنی کیپچۆگ لە تۆکیۆ دوای ئەوە هات کە لە لەندەن و بەرلین و شیکاگۆ بە هەمانشێوە سەرکەوتوو بوو.

لەسەر ئاستی کچان، بریجید کۆسجیی خاوەن ژمارەی پێوانەیی جیهان، ناسناوی ماراسۆنی ئافرەتانی لە تۆکیۆ بەدەستهێنا و ماوەکەی بە دوو کاتژمێر و 16 خولەک و دوو چرکە بڕی، کە سێیەم باشترین کاتی تۆمارکراوە لە مێژووی ماراسۆنەکاندا.

ئاشیتی بیکێری ئەسیوپی بە 2: 17: 58 ماوەکەی بڕی و میدالیای زیویی لەسەر ئاستی کچان بەدەستهێنا، برۆنزیش بۆ گۆتیتۆم گێبرسێلاسی هاونیشتمانی بوو، کە ماوەکەی بە 2: 18: 18 بڕی.

بابەتی پێشتر

كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلول دیاریكرا

بابەتی دواتر

خانمانی ڕووسیا ناسناوەکانی تۆکیۆ و سیئۆل-یان بردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share