هامیڵتن و مێرسیدس نوێبوونەوە

تیمی مێرسیدسی ئەڵمانی بەشدار لە پاڵەوانێتی جیهانی “فۆرمولا1” بەفەرمی بۆندی لویس هامیڵتنی شۆفێری بەریتانی نوێکردەوە.

لویس هامیڵتن، شۆفێری بەریتانی کە حەوت جار توانیویەتی ناسناوی پاڵەوانی جیهان بەدەستبهێنێت، ئەمڕۆ شەممە بۆ ماوەی دوو وەرزی دیکە (تاوەکو 2023) بۆندی لەگەڵ تیمی مێرسدیدسی ئەڵمانی واژووکرد.

لەم بارەیەوە بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، “خۆشحاڵم، هەست بە گەورەیی و گڕوتینێکی نوێ دەکەم، بۆ ماوەی دوو وەرزی دیکەش بەهەمان هێزەوە لەگەڵ مێرسیدس بەردەوامدەبین”.

هامیڵتن لە ساڵی 2014 تاوەکو 2021 شەش جار ناسناوی پاڵەوانی جیهانی لەگەڵ تیمی مێرسیدس بەدەستهێناوە، شارەزایان پێیانوایە واژووکردنی بۆند لەنێوان ئەم شۆفێرە و تیمە ئەڵمانییەکەی بەهێزترین یەکگرتن بووە لە مێژووی ئوتۆمبێلە خێراکانی “فۆرمولا 1” ڕوویداوە.

لەم وەرزەشدا لە کۆی هەشت پێشبڕکێ تاوەکو ئێستا کە ئەنجامدراوە، هامیڵتن تەنها سێ بردنەوەی بەدەستهێناوە، لە ڕیزبەندی شۆفێرانیشدا دوای ماکس ڤێرستاپن-ی شۆفێری تیمی ڕێدبول کەوتووەتە پلەی دووەمەوە.

بابەتی پێشتر

کۆتینیۆ پێشکەشی میلان کراوە

بابەتی دواتر

پێنج یاریزان لە تۆتنهام ئەگەری فرۆشتنیان هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share