خانمانی ڕووسیا ناسناوەکانی تۆکیۆ و سیئۆل-یان بردەوە

یاریزانی تێنسی ڕووسی، لیودمێلا سامسۆنۆڤا توانی لە پاڵەوانێتی تێنسی “هاردکۆرتی” ئافرەتانی تۆکیۆ پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت.

سامسۆنۆڤا کە پلەی 30ی ڕیزبەندیی جیهانی گرتووە، بە دوو کاتژمێر و حەوت خولەک و بە ئەنجامی 7-5، 7-5 لە کێنوین ژانگی چینیی بردەوە.

پاڵەوانێتی تۆکیۆ سێیەم ناسناوە کە سامسۆنۆڤا لەم وەرزەدا دوای پاڵەوانێتییەکانی واشنتۆن و کلیڤلاند بەدەستی دەهێنێت، هەروەها چوارەم ناسناوە لە ژیانی وەرزشییدا دوای ئەوەی لە ساڵی 2021 پاڵەوانێتی بەرلینی بردەوە.

لەلایەکی دیکەوە، ئیکاتێرینا ئەلێکساندرۆڤای ڕووسی بووە پاڵەوانی پاڵەوانێتی تێنسی سیئۆل، دوای ئەوەی لە یاریی کۆتاییدا شکستی بە یلینا ئۆستاپینکۆی لاتڤیی هێنا.

ئەلێکساندرۆڤا بە ئەنجامی 7-6، (7-4)، 6-0 لە ئۆستاپینکۆی بردەوە، یارییەکەش کاتژمێرێک 25 خولەکی خایاند.

پاڵەوانێتی سیئۆل سێیەم ناسناوە خانمە ڕووسییەکە لە ژیانی وەرزشیدا بەدەستیدەهێنێت، دوای ئەوەی لە ساڵی 2020 شینزینی چینی و مانگی حوزەیرانی ڕابردووش ناسناوی پاڵەوانێتیی سێرتۆچیمبۆسی هۆڵەندی چنییەوە.

بابەتی پێشتر

ڕاکەرانی کینیا کۆنترۆڵی ماراسۆنی تۆکیۆ-یان کرد

بابەتی دواتر

توێژێك مووچەی چەندین مانگ بە یەكەوە وەردەگرن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share