زێڕ نزمترین نرخی لەماوەی دوو مانگی رابردوو تۆمارکرد

نرخی کانزای زێڕ، بۆ نزمترین ئاستی دوو مانگی رابردووی دابەزی و هەر ئۆنسەیەکی بە 2570 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەدوای هەڵبژاردنەوەی دۆناڵد ترەمپ بە سەرۆکی ئەمریکا، نرخی زێڕ رووی لە دابەزین کردووە ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە بازاڕە جیهانییەکاندا.

بەر لە هەڵبژاردنی ئەمریکا نرخی زێڕ، بەرزبووەوە بۆ نزیکەی 2800 دۆلاری ئەمریکی بەڵام لەدوای هەڵبژاردنەکان نزیکەی 200 دۆلار لە نرخەکەی دابەزی، ئەوەش دابەزینێکی بەرچاو بووە لە نرخی کانزاکە دوای زنجیرەیەک بەرزبوونەوەی بەرچاو لەمساڵدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای باڵای فیدڕاڵی لەبارەی مووچەی فەرمانبەران دڵنیایی دەدات

دادگای باڵای فیدڕاڵی رایدەگەیەنێت، پێویستە پەلەبکرێت لە بە نیشتمانییکردن(توطين)ی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، هەر فەرمانبەرێکیش لەبەر هەر هۆکارێک نەیتوانیوە…
Total
0
Share