ئۆلیکساندەر ئوسیک پاڵەوانی جیهانی کوتا بەزەویدا

بۆکسێنەری ئۆکرانی، ئۆلیکساندەر ئوسیک کۆتایی بە باڵادەستیی ئانتۆنی جۆشوای بەریتانی هێنا و بە کۆدەنگیی ناوبژیوانان پشتوێنی پاڵەوانیی جیهانی لێسەند.

شەوی ڕابردوو ئۆلیکساندەر ئوسیکی ئۆکرانی لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی مێژوویدا بەرامبەر ئانتۆنی جۆشوای پاڵەوانی سەروقورس بۆ پشتوێنەکانی یەکێتیی نێودەوڵەتی بۆکسێن (ABF)، ڕایەڵەی جیهانیی بۆکسێن (WBA) و ڕێکخراوی بۆکسێنی جیهان (WBO) یاریکرد و بردنەوەی تۆمارکرد.

ناوبژیوانان بە ئەنجامی (117-112)، (116-112)، (115-113) باڵادەستییان بەخشییە پاڵەوانە ئۆکرانییەکە، کە لەپێشوودا میدالیای ئاڵتونیی ئۆڵیمپیادی 2012ی بەدەستهێنابوو.

بڕیاربوو لە داهاتوودا جۆشوا لەسەر پشتوێنی (WBC) ڕووبەڕووی تایسن فیوری هاونیشتیمانی ببێتەوە، بەڵام بەهۆی ئەم دۆڕاندنەوە پێناچێت ئەو بەریەککەوتنە ڕووبدات.

ئۆلیکساندەر ئوسیک لە تەمەنی وەرزشییدا 19 ڕووبەڕووبوونەوەی ئەنجامداوە و 19 بردنەوەی تۆمارکردووە، سەرباری چەندین میدالیای ئاڵتونیی لە پاڵەوانێتییە جیاوازەکان، میدالیای ئاڵتونیی ئۆڵیمپیادی لەندەنیشی بەدەستهێناوە (2012).

بابەتی پێشتر

مباپێ ناڕازییە و پێرێز بەڵێنی 2022 دەدات

بابەتی دواتر

نوێترین ڕیزبەندی.. بایرن باشترینی ئەوروپایە و ئینگلیزییەکان لە لوتکەدان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یارییەکانی ئەمڕۆ بزانە

ئەمڕۆ لەخول و پاڵەوانێتییەکانی ئەوروپا چەندین یاریی بەهێز و گەورە بەڕێوەدەچن. لە ئینگلتەرا ئارسیناڵ و ئیڤەرتۆن یاریی لوتکە…
Total
0
Share