چاڤی هەست بە شەرم دەکات

چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری بەرشلۆنە جەختی کردەوە لەوەى کە ئەو هەست بە شەرم دەکات لەو ئاستەى پێشکەشیان کردووە.

وتیشی هیچ شتێک نییە لە کلاسیکۆدا دڵم پێی خۆش بێت و ئاستێکی خراپمان پێشکەشکرد.

بەشێک لە قسەکانی چاڤی

“ئێمە لە دینامیكییەكی خراپداین شانسمان هەیە كە تەنها سێ خاڵمان لەدەست چووە.”

“هەست بە هیچ شتێكی خۆش ناكەم لەیارییەكەدا.”

“پێویستە ڕەخنە لە خۆمان بگرین دۆخەكەمان زۆر خراپە.”

“ئێمە لە قۆناغی خۆ دروستكردنەوەداین، پێویستە ئاستی ڕكابەری بەرز بكەینەوە.”

“یاریی ئەمڕۆ ویستمان پێشەنگ بمێنینەوە، بەڵام شكستمانهێنا.”

“چانسی ئەوەمان هەبوو یەكسانبین، بەڵام نەمانتوانی.”

“ئەوەی ئەرێنی بوو تەنها ئەوەبوو، كە توانیمان ئازایانە یاری بكەین.”

بابەتی پێشتر

مباپی ڕەتیکردەوە داواى ڕۆیشتنی کردبێت

بابەتی دواتر

ئەنچیلۆتی چۆن توانی لیڤاندۆڤسکی ڕابگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share