شارەوانیی سلێمانی: قیرتاوكردن و كۆنكرێتكردنی شەقام و كۆڵانەكان بەردەوامە

شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، قیرتاوكردن و كۆنكرێتكردنی شەقام و كۆڵانەكان بەردەوامە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، “هاوكات لەگەڵ ساڵیادی بونیادنانی شاری سلێمانی، تیمەكانمان لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی دەستیان كرد بە قیرتاوكردنی چەند كۆڵانێك لە گەڕەكی كەڵەكن و تێكەڵەڕێژكردنی چەند كۆڵانێك لە كۆستەی چەم، قولەرەیسی و تاڤگە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، “هەر لە میانەی كارەكانیاندا تیمەكانمان دەستیان كرد بە چاككردنی چاڵ و داچوونی یەكێك لە گەڕەكەكانی سەروەری”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیران ئەو پارەیەی بۆ قەرەبووكردنەوەی وشكەساڵیی سلێمانی تەرخانیكردبوو تا ئێستا خەرجینەكردووە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو بڕەپارەیەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ قەرەبووكردنەوەی وشكەساڵی بۆ پارێزگای سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆكان…
Total
0
Share