نرخی دیپای (20) ملیۆن کەمیکردووە و بەرشلۆنە ڕکابەری بۆ دروستبووە

نرخی مێمفس دیپای هێرشبەری یانەی لیۆن بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە

هێرشبەری هۆڵەندی یانەی لیۆنی فەرەنسی، مێمفس دیپای نرخی زیاتر لە 20 ملیۆن کەمیکردووە و یانەکانی بەرشلۆنە و پاریس سانت جێرمان خواستیان لەسەر گواستنەوەی نیشانداوە.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی لەزاری لیکیپی فەرەنسییەوە ئاشکرایکردووە، لە گواستنەوەکانی هاوینی 2020 نرخی گواستنەوەی دیپای بە 25 ملیۆن یورۆ خەمڵێنراوە، بەڵام لەگەڵ نزیکبوونەوە 2021 و کۆتاییهاتنی بۆندەکەی، نرخەکەی چوار هێندە کەمیکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی لیکیپ، نرخی دیپای لە ئێستادا لەلایەن یانەی ئۆڵیمپیک لیۆنەوە بە پێنج ملیۆن یورۆ خەمڵێنراوە، ئەو نرخەش هیچ ئاستەنگییەک بۆ یانە داواکارەکانی دروستناکات.

ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنەری هۆڵەندی یانەی بەرشلۆنە داواکاری سەرەکی هاونیشتیمانەکەیەتی، لەبەرانبەردا یانەی پاریس سانت جێرمان بەهەمان شێوە خواستیان لەسەر کڕینی نیشانداوە.

فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنوسی ناوداری سکای سپۆرت دووپاتیکردووەتەوە، گۆڵکارە هۆڵەندییەکە لەنێوان بەرشلۆنە و پاریس سانت جێرمان یانە ئیسپانییەکە هەڵدەبژێرێت، ئەگەرچی لە داهاتوودا موچە و ئیمتیازاتی کەمتریشی بۆ تەرخانبکەن.

کێشەی سەرەکی بارسا لە بوونی چەندین هێرشبەرە لە پێگەی دیپای، لە ڕابردوودا هەوڵەکانیان بۆ خواستنی عوسمان دیمبیلی بۆ یانەی مانچستەر یونایتد شکستیانهێنا و بە دوور نەزانراوە دووبارە بەهەمان ئاڕاستە هەوڵبدەن، تاوەکو پێگەیەک بۆ دیپای تەرخانبکەن.

بابەتی پێشتر

ئایا دابەشکردنی موچە لە عێراق ڕاگیراوە؟

بابەتی دواتر

دۆلار دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆناڵدۆ هەڕەشە دەكات

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پێیوایە تیپەكەی لەتوانایدا هەیە بەسەر هەموو ڕكابەرەكانیدا سەربكەوێت ئەگەر یەكگرتوو بن. پاش تۆماركردنی سێ گۆڵ بەرامبەر…
Total
0
Share