بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 71.8 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆ هەینی لە مامەڵە جیهانییەکاندا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ 71.86 دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 70 سەنت کە دەکاتە 0.96% دابەزی و نرخی نەوتی خاوی ئەمریکیش بۆ 68 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی، کە زیاتر لە 68 سەنتی لە نرخەکەی لەدەستدا کە 0.99% بوو.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە پێشبینیی کردبوو کە دابینکردنی نرخی نەوتی جیهانی لە خواستی ساڵی 2025دا زیاتر بێت، تەنانەت ئەگەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن هاوپەیمانی ئۆپێک پڵەسەوە بەردەوامیش بێت.

لەلایەکی دیکەشەوە، بەهای دۆلار لە بازاڕە جیهانییەکاندا بەرزبووە و بۆ پێنجەم رۆژی لەسەر یەک بەهاکەی زیادیکردووە، بەهۆی سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپەوە و ئەوەش خواستی لەسەر بەرهەمەکانی وەک نەوت و زێڕ کەمکردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی: جیابوونەوەی هاوسەران کێشە بۆ فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک دروستدەکات

بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، رایگەیاند، جیابوونەوەی هاوسەران کێشە بۆ فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک دروستدەکات. ئاراس محەمەد، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان دابەشدەکرێت

وەزارەتی پیشمەرگە رایگەیاند، “رۆژی سێشەممە، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی سێ دابەشدەکرێت”. وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، “هاوکاریی…
Total
0
Share