ڕاپۆرتێكی كۆنگرێس: سوپای چین ئامادەكاری بۆ جەنگی دەرەكی دەكات

سوپای چین

ڕاپۆرتێكی كۆنگرێسی ئەمریكا ئاشكرایدەكات، سوپای چین بەخێرایی گەورە دەبێت و پێشبینی ئەوەشدەكات لەماوەی ئەم دەیەیەدا زیاتر گەشە بكات بۆ ئەوەی توانای شەڕكردنی لە ناوچەكانی دوور لە سنووری وڵاتەكەی هەبێت.

ڕۆژنامەی واشنتن پۆست بەشێكی ڕاپۆرتەكەی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، بەمدواییە سوپای چین هەنگاوی گەورەی ناوە لەسەر ئاستی چلۆنایەتیی چەكی وەك موشەك و بۆمب و فڕۆكەی گواستنەوەی سەرباز و كەلوپەلی سەربازی، سەرەڕای پەرەپێدانی هێزە دەریاییەكانی و بەهێزكردنی خزمەتگوزارییە لۆجیستییەكان بەجۆرێك بتوانێت هێزەكانی بەخێرایی لە ناوچەی دوور لە كەناراوەكانی چین بڵاوەپێبكات.

ڕاپۆرتەكە، كە لەلایەن لیژنەی پێداچوونەوەی ئاسایش لە كۆنگرێس ئامادەكراوە، ڕوونیشیدەكاتەوە، تواناكانی چین لەڕووی دەرخستنی توانا و هێزی سەربازییەوە بە ئاستێكی خێرا و چەسپاو گەشەیكردووە، ئەمەش دەریدەخات كە دەسەڵاتدارێتی سیاسی چین سوپای ئازادیخوازی میللی وڵاتەكەی گۆڕیوە بۆ هێزێكی جیهانی لەمیانەی چەند دەیەیەك ساڵدا.

دوپاتیشیكردوەتەوە، “بە گەیشتنە ناوەڕاستی ئەم سەدەیە سوپای ئازادیخوازی میللی توانای بەخێرایی بڵاوەپێكردنی هێزەكانی دەبێت لەهەر شوێنێكی جیهاندا”.

كارۆلین باسۆلۆمیۆ، سەرۆكی لیژنەكە لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەنوسان لەمیانەی كۆبوونەوەیەكدا لەڕێی ئینتەرنێت دەربارەی بڵاوكردنەوەی ڕاپۆرتەكە وتی، ڕاپۆرتە هەواڵگرییەكان نییەتی چین بۆ بڵاوكردنەوەی هێزی سەربازی لە دەرەوەی ناوچەكانی هەردوو زەریای هندی و هێمن ئاشكرادەكەن.

سەرۆكی لیژنەكە ئەو هەنگاوانەی بە مەترسی بۆ سەر وڵاتەكەی ناوبرد.

بابەتی پێشتر

كۆرۆنا لە هەرێم.. 331 توشبووی نوێ ڕاگەیەنرا

بابەتی دواتر

سەنگەسەر.. لە شەڕی نێوان دوو دراوسێدا 6 كەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share