یەکەم جاری نییە هەرا بنێتەوە.. بایدن جارێکی تر “تەوقە لەگەڵ هەوا” دەکات

پاش وتاردانێک لە شاری سیاتڵ، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا جارێکی تر دەستی درێژکرد وەک ئەوەی بیەوێت تەوقە بکات، لە کاتێکدا کەسی لە بەردەمدا نەبوو.

بایدن پاش ماڵئاواییکردن لە گوێگران، ڕووی بەلای چەپدا وەرگێڕا و دەستی درێژ کرد، پاشان کەمێک سووڕا و دەستی دیسانەوە درێژکردەوە، دواتر بە خەندەوە ڕووی کردەوە جەماوەر و سوپاسی کردن.

پێشتر هەمان ڕووداو توشی بایدن بووبوو، کاتێک لە “نۆرس کارۆلاینا” لەپاش وتاردانەوە سەیرێکی ڕاست و چەپی خۆی دەکات، پاشان بە لای ڕاستدا و بە ڕووی جەماوەردا دەستێک درێژدەکات، وەک ئەوەی بیەوێت تەوقە لەگەڵ کەسێکدا بکات.

دوابەدوای ئەم جووڵەیە، پشت لە ئامادەبووان دەکات وکەمێک ڕادەوەستێت، دواتر دەڕوات و سەرتەختەکە جێدەهێڵت.

سەرۆکە 79 ساڵانەکە بەر لەو جووڵەیەی، ڕایگەیاندبوو لە زانکۆی “پەنسلڤەینیا” پرۆفیسۆر بووە،  لەکاتێکدا بەپێی ئاژانسی دەیلی مەیل “هەرگیز دەرسی نەگوتووەتەوە” لەو زانکۆیە.

میدیاکان باسیان لەوە کردووە، ماوەیەکی کەم بەر لەم ڕووداوە و لە دیدارێکدا لەگەڵ باراک ئۆباما، بایدن بە هەمان شێوە سەرلێشێوان و پەشۆکانی پێوە دیاربووە.

ئەم جووڵە و ڕەفتارانەی جۆ بایدن لە پێگە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا مشتومڕێکی زۆریان ناوەتەوە و جەماوەری کردووە بە دوو بەشەوە، لایەنێکیان بەرگریی دەکات و لایانوایە بایدن بە دەست ئاماژەی بۆ جاماوەرەکەی کردووە، لەکاتێکدا خەڵکانی تر بانگەشەی ئەوە دەکەن، تەندروستیی ئەقڵیی بایدن ڕەنگە بەرەوپاش چووبێت.

بابەتی پێشتر

گوھدار زێباری لە زمانی ڕۆژنامەوانیی كوردییەوە: ھەست بە شەرم دەكەم

بابەتی دواتر

یەكێتی لەگەڵ هەناردەكردن و فرۆشتنی غازی سروشتییە لە ڕێگای حكومەتی عێراقەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت 110 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی تۆمارکرد، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ پێشنیازی وڵاتانی یەکێتیی…
Total
0
Share