زیلینسكی زیانە گیانییەكانی سوپای وڵاتەكەی ئاشكرادەكات

ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا

سەرۆكی ئۆكرانیا ڕایدەگەیەنێت، زیانەكانی سوپای وڵاتەكەی لە سەرەتای شەڕی ڕوسیاوە كوژرانی نێوان 2500 بۆ 3000 سەربازە. زیانەكانی ڕوسیاش بە نزیكەی 19 هەزار دەخەمڵێنێت.

ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ (سی ئێن ئێن) وتی، نزیكەی 10 هەزار سەربازی ئۆكرانی برینداربون و “ئەستەمە ژمارەی مەدەنییە بریندارەكان دیاریبكرێت”.

وتیشی، سەرجەم وڵاتان پێویستە ئامادەبن بۆ ئەگەری بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمیی تەكتیكی لەلایەن ڤلادیمێر پوتیس سەرۆكی ڕوسیاوە لە شەڕەكەیدا بۆسەر ئۆكرانیا.

هەروەك ئەگەری بەكارهێنانی چەكی كیمیایی-شی بەدوورنەزانی.

زیلینسی ئەوەی خستەڕوو، پێویستە ئەوپەڕی هەوڵەكانمان بخەینەگەر تا شەڕەكە نەبێتە شەڕێكی بێكۆتایی، چونكە چەندێك درێژەبكێشێت، زیانی زیاتر دەكەین.

بابەتی پێشتر

دژە تیرۆر: بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردومانی حەشدی شەعبی کرا

بابەتی دواتر

گۆتیرێش داوای هێورکردنەوەی دۆخی قودس دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داخستنی خوێندنگەکانی فەڕەنسا بەردەوامە

وەزارەتی پەروەردەی فەڕەنسا رایگەیاند، “بەهۆی بڵاوبوونەوەی جۆرە مێروویەکەوە حەوت خوێندنگەمان داخست”. گابرێل ئاتال، وەزیری پەروەردەی فەڕەنسا ئاماژەی بەوەکرد،…
Total
0
Share