ئامارەکانی کۆچ لە ئەمساڵدا ئاشکراکران

سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان رایگەیاند، لەمساڵدا زیاتر لە هەشت هەزار کەس لە هەرێمی کوردستانەوە کۆچیان بۆ وڵاتانی دەرەوە کردووە.

بەکر عەلی سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەسەرەتای ساڵی 2024 ەوە زیاتر لە هەشت هەزار کەس لە هەرێمەوە کۆچیان بۆ وڵاتانی دەرەوە کردووە، کە زیاتر لە دوو هەزاریان لە دەڤەری راپەڕینەوە بوون.

ئاشکراشیکرد، لەمساڵدا 46 کەس بوونەتە قوربانی رێگای کۆچ جا لە تورکیا یان کەناراوەکانی یۆنان و ئیتاڵیا بووبێت یان لە سنووری پۆڵەندا و بیلاروسیا بووبێت.

باسیلەوەشکرد، هەر لە ساڵی 2024 دا حەوت هاوڵاتیی هەرێم لە رێگای کۆچ بێسەروشوێن بوون، بەڵام توانراویشە چارەنووسی چەند کۆچبەرێک ئاشکرابکرێت کە لە زیندانەکانی چیک و پۆڵەندایا بوون و کەسوکاریان ئاگاداربکرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی ئاماری تووشبووانی شێرپەنجە بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری تووشبووانی نەخۆشی شێرپەنجەی بۆ ساڵی رابردوو بڵاوکردەوە. بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی،…
Total
0
Share