سەنگەسەر.. لە شەڕی نێوان دوو دراوسێدا 6 كەس برینداربوون

پۆلیسی ئیدارەی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، لە شەڕی نێوان دوو ماڵی دراوسێدا لە ناحیەی سەنگەسەر 6 كەس برینداربوون كە لەنێوانیاندا كچێك هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی كانونی یەكەم بڵاویكردەوە، کاتژمێر 6:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناحیەی سەنگەسەر سەر بە قەزای پشدەر شەڕێک لەنێوان دوو دراوسێ ڕویداوە و بەو هۆیەشەوە شەش كەس برینداربوون.

ئاشكراشیكرد، لە یەكێك لە لایەنەكانی شەڕەكەدا باوکێک و دوو کوڕی و کچێکی بریندارن، باوک و کچەکە بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی ڕانیە كراون.

پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەشداوە، پاش گەیشتنی بریندارەکان دەرکەوت کە شوێنەواری چەقۆ بەسەر جەستەی چوار بریندارەوە هەیە.

تائێستا هۆکاری ڕووداوەکە نەزانراوە، بەڵام دوو كەس دەستبەسەركراون وەك ئەوەی پۆلیسی ڕاپەڕین دەیڵێت و ئاشكراشیكردووە، لە ئێستادا هێزەكانیان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەباح هەورامی: ئامادەکاریمان کردووە و خەڵکێکی زۆر توشی سەرما دەبن

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێشبینیدەکرێت، بەهۆی لافاوەکەی چەمچەماڵەوە خەڵکێکی زۆر توشی سەرما ببن و ئامادەکاریی تەواومان کردووە.…
Total
0
Share