كۆرۆنا لە هەرێم.. 331 توشبووی نوێ ڕاگەیەنرا

توشبوون كەمیكردووە

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، 331 توشبووی نوێی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركراوە و 338 توشبووش چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی كانونی یەكەم ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاویكردەوە و ئاشكرایكرد، چوار هەزار و 118 پشكنین ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیە 331 توشبووی نوێ تۆماركراوە.

هەر لەو ماوەیەدا 338 توشبووی نەخۆشییەكە چاكبوونەتەوە.

بەپێی وەزارەتی وەزارەتەكە 17 توشبوو گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە هەولێر بووە بە پێنج حاڵەت.

كۆی گشتی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 97 هەزار و 336 توشبوو، لەو ژمارەیە 61 هەزار و 26 كەسیان چاكبوونەتەوە و سێ هەزار و 186 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەڵەبجە داوای خەرجکردنی پارەی چارەسەری 64 بەرکەوتووی چەکی کیمیایی دەکات

لەسەر داوای بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجە وەزارەتی تەندروستی بە نووسراوێک داوای خەرجکردنی پارەی ناردنە دەرەوەی ژمارەیەک لە بەرکەوتووانی چەکی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە بۆماوەییەوە خەڵکی ڕاپەڕین بەرگرییان بەرامبەر کۆرۆنا لاوازە

بەرپرسانی تەندروستی، دۆخی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ئیدارەی ڕاپەڕین بە بارودۆخێکی ترسناک پێناسەدەكەن و بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی…
Total
0
Share