ساڵێك بەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكاندا تێدەپەڕێت

هەڵمەتی بانگەشە لە هەڵبژاردنەكانی پێشوو لە كەركوك فۆتۆ: ئەرشیف

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق ساڵێك بەسەریدا تێپەڕدەبێت كە جیاواز لە پارێزگاكانی دیكە بۆ كەركوك هەڵبژاردنێكی گرنگ و كاریگەر بوو.

لە 18ی كانونی یەكەمی 2023 دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە كەركوك و 14 پارێزگای دیكەی عێراق، جگە لە پارێزگاكانی هەرێم، بە سەرپەرشتیی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بەڕێوەچوو.

دواتریش كۆمسیۆن بە دوو قۆناغ ئەنجامی بەرایی و كۆتایی هەڵبژاردنەكانی بڵاوكردەوە.

لەسەر ئاستی كەركوك هەڵبژاردنەكە گرنگیی خۆی هەبوو، بەهۆی ئەوەی لەدوای ساڵی 2005ەوە بۆ یەكەمجاربوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای تیادا ئەنجامبدرێت، جگە لەوەی بەهۆی ئەنجامی هەڵبژاردنەوە لە مانگی ئابی رابردوودا پۆستی پارێزگار بۆ كورد و لەنێو كوردیشدا بۆ كاندیدی یەكێتی كە لایەنی براوەی یەكەمی هەڵبژاردنەكە بوو یەكلاكرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: دەمانەوێت لە رێگەی هاکان فیدانەوە گەرەنتیی زیادکردنی ئاو بەدەستبهێنین

وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق رایدەگەیەنێت، دەیانەوێت سەردانەکەی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، وەک دەرفەتێک بقۆزنەوە، تاوەکو دەنگیان بە…
Total
0
Share