ئەو خواردنە چاوەڕوان نەكراوانەی لە شێرپەنجە دەتپارێزن

وەك دەزانرێت سیستمی خۆراك ڕۆڵێكی سەرەکی دەگێڕێت لە خۆپاراستن یان گەشەکردنی شێرپەنجە. شارەزایان دەڵێن زیادكردنی هەندێک لە خۆراکەکان بۆ ژەمە خواردن دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە “نەخۆشییەكەی سەردەم”.

بەگوێرەی ماڵپەڕی Health Digest توێژینەوەکان دەریانخستووە کە زیاتر لە 50%ی هەموو دەستنیشانکردن و مردنەکانی شێرپەنجە دەتوانرێت ڕێگری لێبکرێت، هەروەها لە 30%ی هەموو ئەو شێرپەنجانە پەیوەندییان بەو خۆراکانەوە هەیە کە دەیخۆین.

سەرچاوەكە ڕوونیكردەوە، هەندێك خۆراك هەن كە پێكهاتەی خۆراكیی پێویستیان تێدایە (پڕۆتین، كاربۆهیدرات و چەوری) لەگەڵ ئەو پێكهاتانەی گرنگن بۆ تەندروستی، ئەمەش وایانلێدەكات ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە كەمبكەنەوە.

ئەڤۆگادۆ:
توێژینەوەکان لەسەر ئاژەڵەکان دەریانخستووە کە دەرهاویشتەکانی ئەڤۆگادۆ دەتوانێت جۆرە جیاوازەکانی خانە شێرپەنجەییەکان لەناوببات یان ڕێگری بکات لە گەشەکردنی، لەوانە شێرپەنجەی مەمک، قۆڵۆن، جگەر، سییەکان، قوڕگ، شێرپەنجەی خوێن، سورێنچک، دەم و هێلکەدان.
بەپێی توێژینەوەیەك لە ساڵی 2019دا، دەشێت جۆرەها ماددەی كیمیایی ڕووەكی و دژە ئۆکسێنەرەکان لە ئەڤۆگادۆدا هەبن، كە بەشێوەی گشتی بەرپرسیاربن لە بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە.

زەیتی زەیتون:
زەیتی زەیتون بە شێوەیەکی سەرەکی پەیوەندی بە کەمبوونەوەی مەترسیی مردنەوە هەیە بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکانەوە.
توێژینەوەیەک کە ئەمساڵ لە “PLOS One” بڵاوکراوەتەوە، دەریدەخات کە زەیتی زەیتون بەشدارە لە کەمبوونەوەی مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە بەڕێژەی 31%.
کاریگەرییەکی پارێزەری بەهێزی زەیتی زەیتون لە دژی شێرپەنجەی مەمک و کۆئەندامی هەرس و هەناسەدان و کۆئەندامی میز بەدیكرا.

دارچینی:
دارچینی بە توانای دابەزاندنی ئاستی شەکری خوێن ناسراوە.
پێداچوونەوەیەک بە توێژینەوەکان کە لە ساڵی 2018دا لە گۆڤاری (Journal of Toxicology) بڵاوکراونەتەوە، دەریدەخەن کە دارچینی و پێکهاتەکانی کاریگەرییەکی زۆریان هەیە لەسەر بەرەنگاربوونەوەی گرێیەكان.
دەرهاویشتەکانی دارچینی ڕێگری لە شێرپەنجە دەکەن لە قۆناغە جیاوازەکانی تووشبووندا، بەرەنگاریی دەکات بە ڕێگریکردن لە دروستبوونی گرێی سەرەتا (سەرەتای شێرپەنجە) و ڕێگریکردن لە گرێ پیسەكان (بڵاوبوونەوەی خانە شێرپەنجەییەکان بۆ بەشەکانی دیكەی لەش).

بیبەری رەش:
بیبەری ڕەش بە “پاشای بەهارات” ناودەبرێت، هەروەها لە پزیشکی نەریتیدا بە شێوەیەکی باو بەکاردەهێنرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی سوڕی مانگانە و تێکچوونی گوێ و لووت و قوڕگ.
بە تایبەتمەندیی دژە هەوکردن و ئازارشکێن ناسراوە، هەروەها بە کاریگەرییەکانی دژە شێرپەنجە.

مۆز:
مۆز گەنجینەی ڕیشاڵ و ماددە خۆراکییە سەرەکییەکانە، بەتایبەتی ڤیتامینەکانی بی و پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم.
هەروەها سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەرەکان، بە تایبەتی فلاڤۆنۆیدەکانی کاتچین و کیرسیتین.
ئەم دژە ئۆکسانە میکانیزمەکانی بەرگری خانەکان بەهێز دەکەن، کە وەک دیوارێكی بەرگری لەش دژ بە تووشبوون بە شێرپەنجە كاردەكەن.
مۆز پێکهاتەی دیکەی تێدایە (وەک ترشی ئۆلیک و گاما-سیتۆستیرۆل)، کە توێژینەوەکان دەریانخستووە ڕێگری لە گەشەی خانەکانی شێرپەنجەی پەنکریاس و مەمک دەكەن.

س: سكای نیوز

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: چاكسازییەكان بەردەوامن و لە داهاتوودا ئەنجامەكانی دەچنینەوە

بابەتی دواتر

ڕێگای هەولێر-كەركوك دادەخرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share