پێشكەوتنی پزیشكی
ماددەیەك لە لەشی مرۆڤدا ڤایرۆس و گرێكان لەناودەبات!

تیمێک لە توێژەرانی ئەڵمانی دۆزینەوەیەکی سەرسوڕهێنەریان بەدیهێناوە کە ڕەنگە ڕێگە خۆشبکات بۆ نەهێشتنی چەندین نەخۆشی لەوانەش کۆرۆنا و شێرپەنجە! ماددەیەک کە بەشێوەیەکی سروشتی جەستەی مرۆڤ بەرهەمی دەهێنێت و توانای چارەسەری گەورەی هەیە، “ترشی ستراکۆنیک” چییە؟

توێژەرانی ئەڵمانیا بۆ یەکەمجار کاریگەریی ماددەیەکی ئۆرگانیکییان دۆزییەوە کە تائێستا نەزانراوە. تیمێک کە لە توێژەرانی پەیمانگای توێژینەوەی هەوکردن “توینکور” و پەیمانگای “هێلمهۆلتز” بۆ توێژینەوەی دەرمانی لە ویلایەتی سارلاند لە ئەڵمانیا پێکهاتوون، شیکارییان بۆ ئەو ماددە ئۆرگانیکە کردووە کە ناوی ‘ترشی ستراکۆنیک’ە، کە بە توانای باشترکردنی سیستەمی بەرگری لەشی مرۆڤ ناسراوە . ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە لەم دواییانەدا لە گۆڤاری زانستی بەناوبانگی “Nature Metabolism” و سایتی پزیشکی ئەڵمانی “Heilpraxis” بڵاوکرایەوە.

ترشی ستراکۆنیک چییە؟
هەرسێ ماددەی ترشی ئیتاکۆنیک، ترشی میسکۆنیک و ترشی ستراکۆنیک بە شێوەیەکی سروشتی لە جەستەی مرۆڤدا هەن، وەک ئەوەی دكتۆر فرانك بێسلێر توێژەی سەرپەرشتیاری توێژینەوەكە ڕوونیكردووەتەوە. ئەم سێ مادەیە لە هەموو زیندەوەرەکاندا هەن. بێسلێر و تیمی توێژەرانی بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2021 توانیان ئەو سێ مادەیە لە گرێ لیمفاوییەکان و سپڵدا دەستنیشان بکەن.

گرێ لیمفاوییەکان و سپڵ ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە سیستەمی بەرگریی لەشدا. بێسلێر ڕوونیكردەوە، لە ڕێی توێژینەوەكەیانەوە دەریانخستووە کە ترشی ستراکۆنیک بە تایبەتی توانایەکی گەورەی هەیە لە پەرەپێدانی دەرمانی نوێ کە پاراستنی خانەکان باشتر دەکات و ڕێگری لە ڤایرۆسەکان دەکات و سیستمی بەرگریی لەش بەهێز دەکات.

ڕۆڵی لە جەستەدا چییە؟
بەگوێرەی ئەو تیمەی توێژەران، ترشی ستراكۆنیك چەندین كاریگەریی ئەرێنی لەسەر سیستمی بەرگریی لەش هەیە، هەروەها بێسلەر دووپاتیدەكاتەوە، “بۆمان دەركەوت كە ترشی ستراكۆنیك ڕێڕەوێكی گرنگی ئاماژەدان لە كۆئەندامی بەرگریی لەش چالاك دەكات”، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ڕێڕەوی “NRF2” كە پرۆتینێكی بەهێزە لە هەموو خانەکانی لەشدا هەیە، کۆنترۆڵی پرۆسەکانی دژە ئۆكسان و هەوکردن دەکات، کە دەتوانێت خانەکان لە کاریگەرییە زیانبەخشەکان بپارێزێت. ترشی ستراکۆنیک لەم قۆناغەدا کاریگەرییەکی بەهێزتر پەرەپێدەدات بە بەراورد بە دوو ماددە ئۆرگانییەکەی تر کە بریتین لە ترشی ئیتاکۆنیک و ترشی میساکۆنیک.

ڕێگری لە ڤایرۆسی ئەنفلۆنزا
لە تاقیکردنەوەیەکی دیکەدا توێژەران خانەکانی مرۆڤیان دروستکردووە کە تووشی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزا بوون و لە هەمان کاتدا بە ترشی سیتراکۆنیک خانەكەیان چارەسەرکردووە. تیمەکە ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەم ماددەیە توانایەکی گەورەی هەیە بۆ ڕێگریکردن لە هۆكاری هەوکردنەكە. لەم زنجیرە تاقیکردنەوانەدا دەرکەوت کە ترشی ستراکۆنیک تایبەتمەندیی دژە ڤایرۆسی هەیە، بەو پێیەی – بەنزیکەیی تەواوەتی- ڕێگری دەکات لە بڵاوبوونەوەی تەنۆلکەکانی ڤایرۆسە لە جەستەدا لە خانە تووشبووەکانەوە.

هەروەها ترشی ستراكۆنیك دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە چارەسەركردنی كۆرۆنا. بێسلێر و تیمەکەی هیوادارن دەرمانی نوێلەسەر بنەمای ترشی سیتراکۆنیک دروستبكرێت کە بتوانێت یارمەتی ڕێگریكردن لە هەوکردنی ڤایرۆسی مەترسیدار وەک ئەنفلۆنزا و کۆرۆنا بدات.

چارەسەری ژەهراویبوونی خوێن
توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە ترشی ستراکۆنیک ڕێگری لە بەرهەمهێنانی ترشی ئیتاکۆنیک دەکات. فانگ فانگ شین لە تیمی توێژینەوەکە دەڵێت، “بەکارهێنانی ترشی ستراکۆنیک دەتوانێت ببێتە هۆی زیادبوونی کارکردنی سیستەمی بەرگریی لەش”. بەوتەی توێژەرەکە، دەتوانرێت ئەمە بەشێوەیەکی ئامانجدار بەکاربهێنرێت، بۆ نموونە بە مەبەستی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگریی لەش لە حاڵەتە توند و مەترسیدارەكانی ژەهراویبوونی خوێندا.

بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە
بێسلێر جەخت لەوە دەکاتەوە: “گرووپەکانی دیکەی توێژینەوە دەریانخستووە کە ترشی ئیتاکۆنیک دەتوانێت ڕێگری لە گەشەی هەندێک لە گرێیەكان بكات”. بە سەرنجدان بەوەی کە ترشی سیتراکۆنیک ڕێگری لە ترشی ئیتاکۆنیک دەکات، ڕەنگە پۆلێکی نوێی دەرمانی شێرپەنجە سەرهەڵبدات كە پشت بە ترشی ستراكۆنیك دەبەستێت. بێسلێر ئاشکرایکرد کە ئەو و تیمەکەی داوای مافی داهێنانیان کردووە بۆ بەکارهێنانی پزیشكیی ترشی سیتراکۆنیک.

بابەتی پێشتر

کێ دەڵێت نایەوێت؟ تین هاگ لەبارەی کریستیانۆوە میدیاکانی شۆک کرد

بابەتی دواتر

جۆنسن هەڵوێستی خۆی لەبارەی كاندیدانی جێگرەوەی دەخاتەڕوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەترسیی دزەکردنی هەیە
تەندروستیی جیهانی داوا لە ئۆکرانیا دەکات میکرۆبە مەترسیدارەکان لە تاقیگەکاندا ‏لەناوببات

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئامۆژگاریی زۆر بەهێزی ئۆکرانیا دەکات بە لەناوبردنی ئەو میکرۆبانەی زۆر مەترسیدارن و هۆکاری نەخۆشین لە…
Total
0
Share