لێكۆڵینەوەیەك: خۆت دووربگرە لە بەكارهێنانی ڤیتامین “E” بەشێوەی حەب

بەپێی لێكۆڵینەوە پزیشكییەكان دەركەوتووە ڤیتامین”E”  پارێزگاری لە تەندروستی، بەتایبەت تەندروستیی پێست و چاوەكان دەكات و جەستە بەهێزدەكات، بەڵام پزیشك و پسپۆڕانی بواری تەندروستی هۆشداری لە بەكارهێنانی ڤیتامین “E” بەشێوەی حەب دەدەن.

ئەو لێكۆڵینەوانەی لە ساڵانی هەشتا و نەوەدەكانی سەدەی ڕابردوودا ئەنجامدراون باسیان لەوە كردووە، وەرگرتنی ڤیتامین”E”  و سیلینیۆم “یارمەتیدەران بۆ پاراستنمان دژ بە نەخۆشیی شێرپەنجە و تووشبوون بە پرۆستات”.

سیلینیۆم جۆرێكە لە كانزا و دژەئۆكسیدەكان كە جەستە پێویستیەتی.

ساڵی 2001 تاقیكردنەوەكان بۆ سەركەوتن بەسەر نەخۆشیی شێرپەنجە بە بەكارهێنانی سیلینیۆم و ڤیتامین “E” دەستیانپێكرد كە 36 هەزار خۆبەخش دابەشبوون بەسەر چوار گروپدا و ئەو جۆرە ڤیتامینەیان پێدراوە، بەڵام دواتر دەركەوتووە وەرگرتنی ئەو ڤیتامینە بەشێوەی حەب چەند نیشانەیەك لەسەر كەسی وەرگر دروستدەكات و زیان بە تەندروستیی كەسەكە دەگەیەنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی خۆڤاكسیننەكردن شاجوانی هۆڵەندا لە كێبڕكێی شاجوانی جیهان كشایەوە

شاجوانی هۆڵەندا بەهۆی ئەوەی ئامادەنییە خۆی ڤاكسینبكات، لە كێبڕكێی شاجوانی جیهان كشایەوە. دیلای ویلیمشتاین، شاجوانی هوڵەندا ڕایگەیاندووە، سەردانەكەی…
Total
0
Share