یونسكۆ خەڵاتی ئاشتی بە مێركڵ دەبەخشێت

ئەنجێلا مێركڵ

ڕێكخراوی یونسكۆ ڕایدەگەیەنێت، خەڵاتی ئاشتی بۆ ساڵی 2022 بە ڕاوێژكاری پێشووی ئەڵمانیا دەدات بەهۆی پێشوازیكردن لە كۆچبەران لە وڵاتەكەیدا.

ڕێكخراوەكەی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان ئەمڕۆ پیرۆزبایی لە ئەنجێلا مێركل ڕاوێژكاری پێشووی ئەڵمانیا كرد بەهۆی بڕیارە “ئازاكەیەوە” لە پێشوازیكردن لە زیاتر لە 1.2 ملیۆن كۆچبەر لە ساڵی 2015ەوە، بەتایبەت كۆچبەرانی سوریا، عێراق، ئەفغانستان و ئەریتریا.

یونسكۆ ڕایگەیاند، لەو وێستگە یەكلاكەرەوەیەدا، مێركڵ سنوورەكانی ئەڵمانیای كردەوە و ئەو توانایەی هەبوو گەلی ئەڵمانیا ڕازیبكات كە “دەتوانێت ئەنجامیبدات”، دوای ئەوەی پێشوازی لە سەدان هەزار خوازیاری مافی مانەوە كرد.

لەسەر بنەمای پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتووەكان و بڕیاری یونسكۆ ئەو خەڵاتە لە ساڵی 1989ەوە دەستیپێكرد، وەك هەڵسەنگاندێك بۆ ئەو كەس و ڕێكخراوە تایبەت یان حكومییانەی بەشداریی گرنگییان هەبووە لە چێوەی پەرەپێدانی ئاشتیی جیهانی.

 

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە

بابەتی دواتر

ئەپڵ وادەی ئاشكراكردنی ئایفۆن 14ی ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە هەموو شێوەیەك دژی ئەو هەوڵانە دەوەستینەوە كە دەیانەوێت بەربەست لەبەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دروستبكەن

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە واشنتن لەگەڵ برێت مەكگۆرك، رێكخەری كۆشكی سپی بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی…
Total
0
Share