پشكنینێكی نوێ توشبوون بە كۆرۆنا لە چەند چركەیەكدا ئاشكرادەكات

تاقیكردنەوە سەرەتاییەكان لەسەر پشكنینێكی نوێی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەرگا لەبەردەم دیاریكردنی ڤایرۆسەكە لە چەند چركەیەكدا لەجیاتی چەند كاتژمێرێك دەكاتەوە.

توێژینەوەیەك دەربارەی پشكنین لەڕێی هەناسەوە، كە لە كەرتی وێڵز لە بەریتانیا پەرەیپێدراوە، دەتوانێت جیاكاری لەنێوان ڤایرۆسی كۆرۆنا و هەر نەخۆشییەكی دیكەی تایبەت بە سنگ بكات.

ئەنجامی توێژینەوەكە لە گۆڤاری (زە لانیست) بڵاوكراوەتەوە پاش ئەنجامدانی تاقیكردنەوە لە ئەڵمانیا و سكۆتلەندا.

پەرەپێدەرانی پشكنینەكە (ئیمسبیكس دیاگنۆستیكس) ئاشكرایانكرد كە ئامێری تایبەت بە پشكنینەكە لەماوەی شەش مانگدا بۆ بەكارهێنان ئامادەدەبێت، ئەگەر پشتیوانی دارایی پێویستیان پێبگات.

سانتی دۆمینیگیز، دامەزرێنەری كۆمپانیاكە وتی، بەهۆی ئەوەی ئەنجامەكان ڕاستەوخۆ دەردەكەون، دەكرێت لە دەرەوەی ژینگەی نەخۆشخانەكان بەكاربهێنرێت، وەك فڕۆكەخانە و ناوەندەكانی گواستنەوە و فەرمانگەكان.

وتیشی، “دەتوانرێت نمونەیەكی خێرا وەربگیرێت، بەبێ ئەوەی پێویستت بە كەسی تایبەتمەند بێت، ئەنجامەكەشی لە ماوەی چەند خولەكێكدا وەربگیرێتەوە”.

بابەتی پێشتر

هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا بە ژمارە

بابەتی دواتر

وڵاتێک کە ڕێژەی دانیشتوانی وەک هەرێمە لە ڕۆژێکدا نیوەیان پشکنینی کۆرۆنایان کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share