دوای زنجیرەیەک بوومەلەرزەی بەهێز نزیکەی 90 پاشلەرزە لە ژاپۆن روویانداوە

دوای ئەوەی زنجیرەیەک بوومەلەرزەی بەهێز پارێزگای ئیشیکاوای ژاپۆنی گرتەوە، نزیکەی 90 پاشلەرزە تا کۆتایی رۆژی دووشەممە تۆمارکراون.

بەپێی هەواڵێکی کەناڵی NHK TV، پاشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە زنجیرەیەک بوومەلەرزەی بەهێز لە رۆژئاوای ژاپۆن روویدا کە ناوی “بومەلەرزەی نیمچە دورگەی نۆتۆ” بوو.

یەکەم لەرزین بە گوڕی 5.7 تۆمارکرا، دووەمیان بە گوڕی 7.6 روویدا و دوای 8 خولەکی دیکە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.1 روویدا.

بەپێی وتەی زانایانی کەشناسی، تا نیوەی شەوی سێشەممە 2ی کانوونی دووەم، 87 پاشلەرزە تۆمارکراون و زانایانی بومەلەرزەزانیش هۆشدارییان داوە لە ئەگەری روودانی پاشلەرزەی بەهێز بۆ ماوەی نزیکەی هەفتەیەک.

بابەتی پێشتر

رێژەی کۆچی نایاسایی بۆ بەریتانیا بە رێژەی 36% کەمیکردووە

بابەتی دواتر

سەرۆکی کۆریای باکوور داوای نوێکردنەوەی سیستمی پەروەردەی وڵاتەکەی دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share