ڕاوێژكارەكان بۆ ترەمپ: زیرەك و نەرمونیانبە

زیرەك، نەرمونیانبە، ڕزگاری مەكە، ئەوەندە قسەی پێمەبڕە، ئەمانە سەرەكیترین ئەو ئامۆژگارییانەن، كە ڕاوێژكارەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، پێشكەشی ناوبراویان كردووە پەیڕەوییان لێبكات، لە دوا مێزگردی دا لەگەڵ جۆ بایدن.

بڕیارە دوا مێزگردی نێوان دۆناڵد ترامپ كاندیدی كۆماریخوازەكان و جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراتخوازەكانی ئەمریكا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی، لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو دا بەڕێوەبچێت.
ماڵپەڕی ئێكسیۆس بڵاویكردەوە، “ڕاوێژەكان ئامۆژگاریی ترەمپ دەكەن لە دوا مێزگرد دا لەگەڵ جۆ بایدن، پابەندی ئامۆژگارییەكانیان ببێت، بە تایبەت هەوڵبدات نەرمونیان و زیرەكبێت.”
ڕاوێژكارەكان بە كاندیدەكەی كۆمارییەكانیان وتووە، “پێویستە بەشێوەیەك مامەڵە بكەیت و خۆت دەربخەیت كە ورەت زۆر بەرزە و سەركەوتنت مسۆگەرە، لەكاتی گفتوگۆكردندا دەرفەتی خۆڕزگاركردن مەدە بە بایدن.”
وەك ماڵپەڕە ئەمریكییەكە ئاشكرایكردووە، ڕاوێژكارەكانی ترەمپ ئامۆژگارییان كردووە لە دوا مێزگرد دا، زۆر قسە بە بایدن نەبڕێت، چونكە لە یەكەم مێزگرد دا كە ڕۆژی 29ی ئەیلولی ڕابردوو بەڕێوەچوو، 71 جار قسەی پێبڕیوە، لە بەرامبەریشدا بایدن 22 جار قسەی بە ترامپ بڕیوە.
بابەتی پێشتر

عێراق لەگەڵ توركیا و ئێران دا دانوستاندن دەكات سەبارەت بە ئاو

بابەتی دواتر

بۆردومانێكی ئاسمانیی توركیا لە حەسەكە قوربانی لێدەكەوێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share