ئەپڵ وادەی ئاشكراكردنی ئایفۆن 14ی ڕاگەیاند

كۆمپانیا ئەپڵ بانگێشتێكی ئاراستەی ڕۆژنامەنوسان كردووە و تیایدا وادەی خستنەڕووی بەرهەمە نوێیەكانی، دیارترینیان ئایفۆن 14 ئاشكراكردووە.

بڕیارە كۆنگرەی ڕاگەیاندنی بەرهەمە نوێیەكان لە بنكەی كۆمپانیاكە لە ویلایەتی كالیفۆڕنیا لە 7ی ئەیلولی داهاتوودا بێت.

كۆنگرەكە كاتژمێر 10ی بەیانی بە كاتی ڕۆژئاوای ویلایەتە یەكگرتووەكان (17:00 بەكاتی گرێنچ) ئەنجامدەدرێت.

كۆمپانیاكە بەنیازە كۆنگرە سەرەكییەكەی لەڕێی ئینتەرنێتیشەوە بگوازێتەوە، وەك درێژەدان بەو ڕێچكەیەی گرتوویەتیەبەر لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بەر لە زیاتر لە دوو ساڵ و نیو.

سەرەڕای مۆبایلەكانی ئایفۆن، چاوەڕوان دەكرێت ئەپڵ چێ جۆری كاتژمێر (ئەپڵ وۆچ) ژمارەیەك ئامێری (ماك)ی نوێ و ئایپادی توانا نزم و بەرز ئاشكرابكات.

بەپێی دزەپێكردنەكانی پێشوو ئەپڵ چوار جۆر ئایفۆن 14 بە قەبارەی 6.1 ئینج، 6.7 ئینج لەژێر ناوی (Plus) یان (Max) بخاتەڕوو، سەرەڕای ئایفۆن 14 پڕۆ بە قەبارەی 6.1 ئینج و 6.7 پڕۆماكس.

بابەتی پێشتر

یونسكۆ خەڵاتی ئاشتی بە مێركڵ دەبەخشێت

بابەتی دواتر

لە سلێمانی ژمارەیەك هەلی كار ڕاگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیانی گەورە بە ئەپڵ دەگەیەنێت.. یەکێتیی ئەوروپا بڕیارێکی گرنگ لەبارەی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانەوە دەردەکات

یەکێتیی ئەوروپا ڕێککەوتنێکی واژووکردووە، کە سەرجەم ئامێرە ئالیکترۆنییکان کەیبڵی شێوەی “USB-C” بەکاربهێنن و ئەمەش زیانێکی گەورە بە کۆمپانیای…
Total
0
Share